06/08/2020
428 جار خوێنراوەتەوە
لیژنەی کشتوکاڵ سەردانی کێڵگەکانی بەرھەمھێنانی پەتاتە لە دھۆک دەکات
په‌یام
لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌ردانی چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی په‌تاته‌ی له سنوری پارێزگای دهۆك و قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كرد و له نزیكه‌وه له كێشه‌ی جوتیارانی كۆڵییه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی كۆشتوكاڵی په‌رله‌مان سه‌ردانه‌كه بۆ ئاگاداربوون بووه له گرفتی جوتیاران و گه‌یاندن و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان و بره‌ودانی زیاتر به‌و كێڵگانه كه له ئێستادا به‌شی هه‌ر زۆری به‌رهه‌می ناوخۆ دابین ده‌كه‌ن و هه‌زاران ده‌رفه‌تی كاریشی بۆ خه‌ڵك ڕه‌خساندووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی گه‌وره‌ترین گرفت و كێشه له‌به‌رده‌م جویتاران و به‌رهه‌مهێنه‌رانی په‌تاته‌دا خودی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ته‌واو خه‌مسارد و بێباكه و مامه‌ڵه‌ی وه‌ك پێویست نیه بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی جوتیاران و پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە