06/08/2020
599 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی په‌روێزخان: تا ئێستا ڕوون نییه كه‌ی دره‌وازه‌كه به ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند تا ئێستا ڕوون نییه كه‌ی دره‌وازه‌كه به ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كه‌نه‌وه و چاوه‌ڕوانی بڕیاری لیژنه‌ی بالاَی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنان.
هاوكات ئاسۆ قادر له‌یل سه‌رپه‌رشتیاری نوێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ووتی ماسته‌رپلانێكی نوێییان بۆ مه‌رزه‌كه داناوه و له ئێستادا چاوه‌ڕوانی ته‌واوبونی ده‌كه‌ن.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند به جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانه‌كه مه‌رزی په‌روێزخان ئاڵوگۆڕی بازرگانی و به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی باشترده‌بێت و هاوكات سیمای نێوده‌وڵه‌تییش بۆ مه‌رزه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە