06/08/2020
382 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاَوكرده‌وه و رایگه‌یاند به‌هۆی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك پرسیاره‌وه قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییدا هه‌بوون، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، نمره‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌ڵه‌ی تێدا بووه به قوتابیان بدرێت و زیاتر له وه‌ڵامێكی قوتابیان به‌ڕاست هه‌ژمار بكرێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نووسراوێكدا بۆ لیژنه‌ی باڵای ئه‌زموونه‌كان رایگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافی قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی، پاش وه‌رگرتنی بۆچوونی پسپۆڕان و سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان، بڕیاردرا به ڕاست هه‌ژماركردنی چه‌ندین بژارده له وانه‌كانی زینده‌زانی و كوردی و عه‌ره‌بی و كیمیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە