06/08/2020
471 جار خوێنراوەتەوە
تاقیكردنهوهكان لهههولێر دواخرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگهیاند، تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دواخرا بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگهیاندووه، بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە لە خاڵی یەکەم تاقیکردنەوەی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی کە بڕیاربوو لە وادوی خۆی جێبەجێ بکرێت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٩. لەهەمان کات دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکان بەڕەچاوکردنی ڕەشی تەندروستی.
روونكراوهتهوه، تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دوابخرێت بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦ واتە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٠/٨/١٦ یەکەم تاقیکردنەوە بەڕێوەدەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە