06/08/2020
419 جار خوێنراوەتەوە
قایمقامییه‌تی هه‌ولێر بڕیاریدا له ڕۆژانی هه‌ینیدا چه‌ند شوێنێك دابخرێن
په‌یام
قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕیاریدا له رۆژانی هه‌ینی چه‌ند شوێنێك وه‌ك خۆپارێزی له كۆرۆنا دابخرێن.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ڕایگه‌یاند، بەپێی بڕیاری ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر له ڕۆژانی هه‌ینی (بازاڕه میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده، گۆڕەپانی ماتوڕسکیل و پایسکلان،پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتووچۆكردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌م بڕیارانه‌ش پاش ئه‌وه دێن كه به‌م دوواییانه و به دیاریكراوی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا له پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌رزبونه‌وه‌دایه و ته‌نها دوێنێ له‌و پارێزگایه 218 كه‌س توشبوون و شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش بێت، كۆی توشبون به كۆرۆنا له هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و 417 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 148 كه‌س مردون و سێ هه‌زار و 337 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە