06/08/2020
479 جار خوێنراوەتەوە
کوێستانی ئاڵانه.. بەهۆی خواردنی جۆرە گیایەک نزیکەی 70سەر مەڕ مرداربوونەوە
لە کوێستانی ئاڵانەی سەر بەناحیەی حاجی ئۆمەران بەهۆی خواردنی گیایی خوێریک نزیکەی 70 سەر ئاژەڵ مرداربۆتەوە.
شایهتحاڵێكی رووداوهكه لە ئاڵانە بە پەیامی ڕاگەیاند مەردارێک لە کوێستانی ئاڵانە مەری لەوەراندووە و گیایی خوێریکیان خواردووە و بەهۆیەوە 70سەر مەر مردابونەتەوە.
راشیگهیاند گیای خوێریک ساڵانە مەردارەکان مەرەکانیان لێ دەلەوەرێنن و هیچ رووداوی لەم شێوەی لێ نەکەوتۆتەوە ئەمە یەکەم جارە شتێکی لەم جۆرە روو بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە