04/08/2020
398 جار خوێنراوەتەوە
فەڕمی.. مانچستەر سیتی یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینەی ڕاگەیاند
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
یانەی مانچستەر
سیتی گواستنەوەی فێران تۆرێسی ئیسپانی و بەرگریکاری باڵەکانی لە یانەی ڤالێنسیایی
ئیسپانییەوە ڕاگەیاند.
لە ماڵپەری تایبەت
بەخۆی یانەی مانچستەر سیتی گواستنەوەی فێران تۆریسی بۆ ڕیزەکانی یانەکەی ئاشکرا
کرد و ئاماژە بەوە کرد، بۆ ماوەی پێنج وەرز و تا هاوینی 2025 گرێبەستیان لەگەڵ
فێران تۆرێس ئەنجامداوە، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ یانەی ڤالێنسیا سەبارەت بە
گواستنەوەی یاریزانەکە گەیشتبوونە ڕێكکەوتنی کۆتایی.
بەرپرسانی
مانچستەر سیتی نزیکەی مانگێکە لەگەڵ بریکارەکەی یاریزانەکە گەیشتبوونە ڕێککەوتنی
کۆتایی و ئەمڕۆ سێشەممە یاریزانەکە پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتووی تێپەڕاند.
فیران تۆرێس لەم وەرزەدا بە درێسی یانەی ڤالێنسیاوە بەشداری 44
یاریکردووە و 6 گۆڵی تۆمار کردووە کە دووان لەو گۆڵانە لە چامپیۆنسلیگ بوون و هەشت
گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە