پێش 3 هەفتە 99 جار خوێنراوەتەوە

توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ده‌كات

په‌یام

مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا له‌ چاوپـێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگه‌یاند: ئەگەر ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا دانەمەزرێت و هەڕەشەکان دژی ئەنکەرە بەردەوامبن، ئەوا ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لە ڕۆژهەڵاتی فورات ئەنجام دەدەن.

وتیشی "هیوادارین لەم بارەیەوە بە ڕێکەوتنێک بگەین لەگەڵ جێمس جێفری نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ پرسی سوریا کە لە ئێستادا بە مەبەستی وتووێژکردن لە توركیایه‌".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت و گوتی زیاتر لە ساڵێکە لەگەڵ ئەمریکایـیەکاندا بە ڕێکەوتنێک گەیشتووین لە بارەی پـێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، بەڵام هێشتا ئەو ڕێکەوتنەیان جێبەجێ نەکردووە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەمریکایـیەکان بە کۆمەڵێک پـێشنیاری نوێـیەوە هاتوون و لە میانەی وتووێژەکاندا لەگەڵ جێمس جێفری تاووتوێ دەکرێن.

تورکیا دەیەوێت هێزە کوردیـیەکان لە نزیک ناوچە سنووریـیەکانی باشوری وڵاتەکەی نەمێنن، ئەمریکاش دەیەوێت مسۆگەری بکات زیان بە هاوپەیمانە کوردەکانی نەگات کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە شەڕی دژی داعشدا هەبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    له‌سه‌ر سووكایه‌تیكردن به‌ كوردێك، قایمقامی فەلوجە داوای لێبوردن لە هەرێم دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. باندێك ده‌ستگیركران به‌ناوی ئاسایشه‌وه‌ بازگه‌یان دانابوو ئوتومبێلێكیان رفاندبوو

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆو سبه‌ینێی شاره‌كانی هه‌رێم

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌باره‌ی كیسی كاغەز، دوا مۆڵه‌ت دەدرێتە نانەواخانەو سەمونخانەكانی سلێمانی

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەم کاروانی حاجییانی هه‌رێم گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری كشتوكاڵ : لە بارەی گرتە ڤیدیۆییەكەی شووتیی پێنجوێن، بەدواداچوونی پێویست دەكەین

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی كۆتایی بۆ تۆماركردنی ناوی لایەنە سیاسییەكان ڕاگەیاند

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزی ئاسمانیی توركیا چەند ناوچەیەكی بناری قەندیلی بۆردومان كرد

سەرەتا