پێش 3 هەفتە 300 جار خوێنراوەتەوە

قلێشانی پێیەکان، هۆکارەکان و چارەسەرکردنی

په‌یام

قلیشانی پێیەكان كێشەیەكی به‌ربڵاوه‌ و رووبەروی زۆربەمان دەبێتەوە بەتایبەتی خانمان، ئەگەر بمانەوێت چارەسەری بكەین پێویستە سەرەتا هۆكاری دروست بوونی قڵیشی پاژنەبزانین، كه‌ دیارترین هۆكاراكانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

پێستی ووشك :
هاتووچۆو جولەی زۆر هۆكاری سەرەكی قلیشانی پێیەكانن بۆئەو كەسانەی كە بە سروشتی پێستیان ووشكە.
وەستان بۆماوەیەكی زۆر :
وەستان بەپێوە لەسەرشوێنێكی ڕەق بۆماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی قڵیشانی پاژنەكان.
قەلەوی:
قەلەوییەکی زۆر پەستان دەخاتە سەرپێیەكان وهۆكارێكی کاریگەرە بۆقڵیشانی پاژنەكان .
نەخۆشی :
هەندێ نەخۆشی هۆكارن بۆقلیشانی پاژنەكان وەك شەكرەو هەندێ نەخۆشی پێست .
هەروەها پاژنە پێی وەرزشكاران بەزۆری دووچاری قڵیشان دەبنەوە .
مانەوەی پێیەكان بەبەردەوامی لەناو ئاودا.
بەسالاچون، چونكە چەوری سروشتی پێست كەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی قلییشانی پاژنەكان .
كەمی رێژەی شێ لەهەواداو بەكارنەهێنانی ئەوجۆرە سابوونانەی كە كرێمی شێداركردنەوەی پێستیان تێدا نیە.

 

بۆ چارەسەرکردنی ئەمە پەیڕەوی ئەم ئامۆژگارییانە بکە:
- دەتوانیت ڕۆنی سروشتی یاخود كرێمی تایبەتی بەكاربهێنیت بۆ چەوركردنی .
- دووركەوتنەوە لەوخواردنەوانەی كەمادەی كافاینیان تێدایە.
- پاش خۆشۆردن كرێمی شێداركردنەوەی پێست بدە لەپاژنە پێەكانت بۆئەوەی لەووشك بونەوە بیپارێزێت .
- ئەوجۆرە سابونانە بەكاربهێنە كەپێست بەشێداری دەهێڵنەوە .
- ئاوی زۆرگەرم بەكارمەهێنە لەكاتی خۆشتندا .
- رۆژانە  بڕێکی زۆر ئاوبخۆرەوە.
- هەوڵبدە پێڵاوێكی گونجاو هەڵبژێریت بۆ ئەوەی تەندروستی پێەكانت بپارێزیت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    ژاپۆن خواردنی حەڵاڵ بۆ ئۆڵۆمپیادی 2020 ئامادە دەکات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆن شه‌ربه‌تی مییوه‌ ده‌ده‌ی به‌منداڵه‌كه‌ت؟

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوده‌كانی ڕێكردن به‌ پێی په‌تی

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    چی ڕوده‌دات ئه‌گه‌ر واز له‌ خواردنی شه‌كر بهێنیت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    چ کاتێک پێویستە بۆ پشت ئێشە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێ؟

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆكاره‌كانی زیاد بوونی کێش به‌خێرایی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ هاتنی قازی محه‌ممه‌د بۆ ناو كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك) زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، پاشتر گۆڕا بۆ حزبی دیموكرات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیحسان نووری پاشا كێیه‌؟

سەرەتا