پێش 3 هەفتە 54 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌فغانستان.. له‌ 3 هه‌فته‌دا 160 كه‌س به‌هۆی‌ توندووتیژییه‌كانه‌وه‌ كوژراون

په‌یام

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی پارێزگایه‌كی‌ ئه‌فغانستان و سێ‌ كه‌سی‌ دیكه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا گیانیان له‌ده‌ست دا. به‌هۆی‌ توندووتیژییه‌كانیشه‌وه‌ له‌ سێ‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا زیاترله‌ 160 كه‌س له‌و وڵاته‌ كوژراون.

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ شاری گاردیزی‌ ناوه‌ندی پارێزگای په‌كتیای‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، چوار كه‌س كوژران.

عه‌بد والی، جێگری پارێزگاری په‌كتیا، ڕایگه‌یاند "ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی گادیزی حكوومی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ كه‌ عه‌زیز ئه‌حمه‌د فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌كه‌ی كردووه‌ته‌ ئامانج.

جێگری پارێزگاری په‌كتیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌كه‌ی‌ ئاسایش و شۆفێره‌كه‌ی و دوو كه‌سی دیكه‌ كوژران.

هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ته‌نیا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ تا ئێستا، به‌هۆی كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان، زیاتر له‌ 160 كه‌س كوژراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌ى كه‌شتییە نه‌وتهه‌ڵگره‌ ئێرانییەکەی ده‌ركرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بیر لە كڕینی گەورەترین دوورگەی جیهان ده‌كاته‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 26 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    زریان‌و گەردەلوولی بەهێز لە ژاپۆن ماڵ بە سەدان هەزار كەس چۆڵ دەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەكات بە بەرژەوەندیی دۆسیەكەی بڕیار بدات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا داوا ده‌كات كورد و دیمه‌شق ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەژێر ناوێكی دیكەدا و بە ئاڕاستەیەكی جیاواز كەشتیە نەوتهەڵگرەكەی خستە ڕێ

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و عێراق ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی شانە نووستووەكانی داعش ئەنجام دەدەن

سەرەتا