پێش 3 هەفتە 121 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریاریه‌كانی به‌كارهێنه‌ر ده‌پارێزێتFirefoxڤێرژنه‌ نوێیه‌كه‌ی

په‌یام
كۆمپانیای "مۆزێلا"له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا په‌ره‌ی یاوه‌ به‌ براوسه‌ری Firefox بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان به‌كار بهێنراێت و باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌ران بكات و پارێزگاریش له‌ داتا و زانیارییه‌كانیان بكات.

شاره‌زایان له‌ كۆمپانیای "مۆزێلا" ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ ڤێرژنه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی‌ Firefox له ‌ئێستادا توانایه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران و ته‌نانه‌ت كۆمپیوته‌ره‌كانیشیان له‌ هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمپیوته‌ر ده‌پارێزێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌ دراوه‌ ڤێرژنی Firefox 68 كه‌ ئێستا به‌رده‌سته‌، ڕێگری ده‌كات له‌و وێبسایتانه‌ی كه‌ زانیاری به‌كارهێنه‌رانیان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌كارهێنه‌رانیان ده‌به‌ن،وه‌ك سه‌ردانی كردنی وێبسایت و ئه‌و شتانه‌ی كه‌ بۆیان ده‌گه‌ڕێت له‌ئینته‌ نێت یان ئه‌و میوزیكه‌ی كه‌ گوێی لێده‌گرێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پاشان به‌هۆی ڕیكلامی ئه‌و بابه‌تانه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ران بێزارده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌ Firefox  پشتده‌به‌ستێت به‌ په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی بۆ به‌كارهێنه‌ران بۆ پارێزگاری كردن، هه‌روه‌ها پشت به‌ ژماره‌ی نهێنی تایبه‌ت به‌ ئامێره‌كانی كۆپیوته‌ر ده‌به‌ستێت كه‌ به‌كار و هه‌ڵده‌ستێت به‌ ڕێك خستنی تؤڕی ئینته‌رئینته‌رنێت .

شاره‌زایان ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌ره‌كانی Firefox  ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ زانیارییه‌كانیان بكرێت پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌بده‌یتی براوسه‌ره‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌هه‌ر ڤێرشنێكدا په‌ره‌ به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پاراستنی به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رجه‌م داتاكانی پێشووی به‌كارهێنه‌ران ده‌سڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی باشه‌ له‌كاتی ئه‌گه‌ری ڕوودانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنه‌ر له‌لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای هواوی سیستەمە نوێیەکەی راگەیاند بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی

  • پێش 1 هەفتە

    ‏كۆمپانیای كانون كامێره‌یه‌كی سه‌یر به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • پێش 1 هەفتە

    كۆمپانیایه‌كی چینی مۆبایلێك دروست ده‌كات پێویستی به‌بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێت

  • پێش 2 هەفتە

    فه‌یسبوك په‌ره‌ به‌ پۆرتاڵی زیره‌ك ده‌دات

  • پێش 2 هەفتە

    بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

  • پێش 2 هەفتە

    چییە؟ Software Piracy ئایا ده‌زانی‌

سەرەتا