پێش 4 هەفتە 167 جار خوێنراوەتەوە

بزانه‌Miتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی

په‌یام

كۆمپانیایی  xiaomi ی چینی ئاماده‌كاری‌ ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌  مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی Mi A3 به‌ كامێره‌یه‌كی 48 مێگاپێكسڵی كه‌ باشترین ته‌كنیكی تێدابه‌كار هاتووه‌، به‌ نرخێك كه‌ له‌ 250 یۆرۆوه‌ ده‌ستپێده‌كات.

بڕیاروایه‌ ئه‌م مۆبایله‌ به‌شاشه‌یه‌كی جۆری OLED به‌ قه‌باره‌ی 6.1 ئینج و به‌ توانای كاركردنی ڤیدیۆیی +FHD دروست بكرێت. هه‌روه‌ها پرۆسێیه‌ره‌كه‌ی "كور" 8 له‌ جۆری Snapdragon 665 ڕامه‌كه‌شی 4 گێگابایته‌، په‌نجه‌مۆره‌كه‌شی له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ی جێگیر ده‌كرێت.

توانای پاترییه‌كه‌‌ی ئه‌م مۆبایله‌ 4030 میلی ئه‌مپێره‌ كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ به‌تواناترین پاترییه‌كان و توانای كاركردنی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بارگاوی كردنه‌وه‌ی خێرا، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله‌ ده‌بڵ سیمكارته‌.

كامێرای سه‌ره‌كی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ خاوه‌نی سێ لێنزه‌ به‌ كوالێتی (48+8+2) مێگاپێكسڵ، كه‌یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئه‌وكامێرایانه‌ی له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌یه كه‌توانای وه‌رگرتنی 120 فره‌یمه‌ له‌ یه‌ك چركه‌دا‌، هه‌روه‌ها كامێرای پێشه‌وه‌شی كوالێتی 32 مێگاپێكسڵه‌.

یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌كه‌ نرخه‌كه‌ی گونجاوه‌ وله‌ 250 یۆرۆوه‌ ده‌ستپێده‌كات، تائێستا دووجۆری به‌رده‌سته‌، به‌ كوالێتی 64 مێگاپێكسڵ و 128 مێگاپێكسڵ كه‌ ئه‌مه‌ی دووه‌میان نرخه‌كه‌ی ته‌نها 20 یۆرۆ زیاتره‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای هواوی سیستەمە نوێیەکەی راگەیاند بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی

  • پێش 2 هەفتە

    ‏كۆمپانیای كانون كامێره‌یه‌كی سه‌یر به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیایه‌كی چینی مۆبایلێك دروست ده‌كات پێویستی به‌بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێت

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك په‌ره‌ به‌ پۆرتاڵی زیره‌ك ده‌دات

  • پێش 3 هەفتە

    بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چییە؟ Software Piracy ئایا ده‌زانی‌

سەرەتا