01/08/2020
351 جار خوێنراوەتەوە
پله‌كانی گه‌رما به‌ره‌و نزمبونه‌وه ده‌چن
ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو عێراق و چه‌ند وڵاتێكی گرته‌وه كۆتایی هات و پله‌كانی گه‌رما به‌ره‌و نزمبونه‌وه ده‌چن.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و به‌مه‌له‌رزه‌زانی عێراق بڵاویكرده‌وه؛ عێراق قۆناغی گه‌رمای خنكێنه‌ر و پڕوكێنه‌ری تێپه‌ڕاندووه، ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی هه‌شت رۆژه وڵاتی گرتوه‌ته‌وه له ئه‌مڕۆوه كه‌شوهه‌وا تاڕاده‌یه‌ك ئاسایی ده‌بێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی، سلێمانی و دهۆك فێنكترین شاری عێراق ده‌بن و ئه‌مڕۆ پله‌ی گه‌رمایان ده‌گاته (41) پله، به‌سره‌ش گه‌رمترین ناوچه ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رمای ده‌گاته (50)، پارێزگاكانی دیوانیه، میسان، ناسریه پله‌كانی گه‌رمایان (49) پله ده‌بێت، به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردو (5-6) پله دابه‌زیوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە