01/08/2020
1106 جار خوێنراوەتەوە
ده‌سته‌ی خاڵه سنوورییه‌كانی عێراق: به‌م نزیكانه حكومه‌تی فیدڕاڵ خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێم كۆنترۆڵ ده‌كات
ده‌سته‌ی خاڵه سنورییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، حكومه‌تی عێراق له‌به‌رنامه‌یدایه به‌منزیكانه بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم بجوڵێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌نێوان هه‌رێم و فیدراڵ‌دا لێكتێگه‌یشتن هه‌یه.
عومه‌ر وائیلی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی خاڵه سنورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم لێكتێگه‌یشتنیان له‌سه‌ر خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێم هه‌یه، حكومه‌تی فیدراڵیش به‌منزیكانه به‌ره‌و خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێم ده‌جوڵێت
وائیلی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌رێمی كوردستان جگه له خاڵه سنوورییه فه‌رمییه‌كان خاوه‌نی پێنج خاڵی سنوورییه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه به‌فه‌رمی هێشتا دانیان پێدانه‌نراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتوون به‌شێك له داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا، له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌تی عێراق مانگانه 300 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە