01/08/2020
299 جار خوێنراوەتەوە
روحانی داوای جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كانی نێوان عێراق-ئێران ده‌كات
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجامداوه و جه‌ختی له‌سه‌ر خێراكردنی ڕێكاره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه ئه‌نجامیداوه رایگه‌یاندوه، ئه‌و بۆنه‌یه یه‌كبونی موسوڵمانانی جیهانی پیشانده‌دات.
رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به درێژایی مێژو هاوڕێیه‌تی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردو وڵات ره‌خساوه و هیواخوازه له‌میانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌رپرسانی هه‌ردولا بتوانن په‌ره به سه‌ردانییه‌كانیان بۆ لای یه‌كدی بده‌ن.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی موسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ وڵاته‌كه‌ی، رۆحانی به سه‌ردانییه‌كی ئه‌رێنی ناوی بردووه و وتویه‌تی هیواخوازه رێككه‌وتن و بڕیاره‌كانی نێوان هه‌ردولا به خێرایی جێبه‌جێ بكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە