01/08/2020 426 جار خوێنراوەتەوە

ئێران دەستگیر کردنی سه‌ركرده‌ی رێکخراوێکی دژ بە حکوومەتی راگەیاند


هەواڵگری ئێران دەستگیکردنی سه‌ركرده‌ی رێکخراوێکی دژ بە حکوومەتی وڵاتەکەی راگەیاند.

وەزارەتی هەواڵگری ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە سه‌ركرده‌ی رێکخراوی تۆندەر جەمشید شارمەهد کە لە ئەمریکا دەژی، لە ئۆپەراسیۆنێکی وەزارەتەکەدا دەستگیر کراوە.

وەزارەتەکە هیچ وردەکارییەکەی لە چۆنیەتی دەستگیرکردنی شارمەهد و یان شوێنی دەستگیرکردنەکەی بڵاونەکردووەتەوە.

ئەم رێکخراوە کە بە ناوەکانی "تۆندەر" و "ئەنجومەنی شاهەنشای ئێران" ناسراوە، ناوەندەکەی لە ئەمریکایە و بە ئەنجامدانی هێرشێک لە ١٢ی نیسانی ٢٠٠٨ لە شاری شیراز کە بووە هۆی کوژرانی ١٤ کەس و بریندار بوونی ٢١٥ کەسی دیکە و چەندین پەلاماری دیکەی تیرۆریستی تۆمەتبار دەکرێت.

ئەوەش ئاشکرا کردوە کە جەمشید شارمەهد رابەرایەتی رێکخراوەکەی کردووە و لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا-ی ئەمریکا دژ بە حکوومەتی ئێران چالاکی میدیایی ئەنجامداوە.

پێشتریش لە چەند هەواڵێکی راگەیاندنەکانی ئەمریکادا باس لەوە کرابوو کە دەزگای هەواڵگری ئێران هەوڵیداوە ساڵی ٢٠٠٩ شارمەهد لە "لۆس ئانجێلێس" بکوژێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بەردەوامە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا داواى ڕاگرتنی هێرشەکان بۆسەر لوبنان دەکەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤانس: لوبنان به‌شێك نیه‌ له‌ ئاگربه‌ست

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: هێزەکانى ئەمریکا لەنزیک ئێران دەمێننەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌یرووت به‌ چڕی بۆردومان ده‌كرێت و ئیسرائیل ده‌ڵێت به‌شێك نیه‌ له‌ ئاگربه‌ست

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ لەسەر لوبنان ڕانەگیراوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر داوا ده‌كات لایه‌نه‌كان به‌ ئاگربه‌سته‌وه‌ پابه‌ند بن و گرژییه‌كان ڕابگرن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: ئاگربەست لەگەڵ ئێران؛ لوبنان ناگرێتەوە

سەرەتا