01/08/2020 296 جار خوێنراوەتەوە

ڤاران: زیدان پاڵپشتی کردم بۆ ئەوەی هاوکاری هێرشبەران بکەم

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ڕافائێل ڤارانی فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، زیدانی ڕاهێنەر بۆ هاوکاریکردنی هێرشبەرانی یانەکەی پاڵپشتی کردووە و لە وەسفی کەریم بێنزیمەشدا بە هێرشبەرێکی کامڵ ناوی دەبات.

 

 لە میانی لێدوانێکیدا لەگەڵ پێگەی یوفا ڤاران باسی لە چەند شتێکی گرنگ کردووە و دەڵێت: بە بەردەوامی زیدان پاڵپشتی کردووم تا ئەوەی بچمە هێڵی هێرشبردن و لە ڕێگەی پاسەکانەوە هاوکاری یانەکەم بکەم.

هەروەها ڤاران ئاماژەی بەوەشکرد، زیدان متمانە و ئارامگری پێ بەخشیووم و ئەوەی بۆ ئەو گرنگە ڕاهێنەر هەمیشە پاڵپشتیم بکات و ئەوەش بە پێدانی هەندێک ئامۆژگاری بچووک.

لە کۆتای قسەکانیدا ڤاران وتی: کەریم بێنزیمە لە دۆخێکی زۆر باشدایە و من بە ئاستی ئەو یاریزانە سەرسام نیم، چونکە هەمووان تواناکانی دەزانین، کەریم سەرکردەی هێرشبەرانی یانەکەمانە و کۆکراوەتەوە لە ئەزموون و کوالیتی و توانای جەستەییدا، گۆڵی زۆر تۆمار دەکات و دەرفەتی زۆریش دەرەخسێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاداشتە داراییەکانی مۆندیال بە ڕیژەی ٪50 زیادی کردووە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    فێرمینۆ هۆکاری نەچوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان ڕێککەوتنی زارەکی بۆ ئەرکێکی ڕاهێنەرایەتی کردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا ئاشکرای دەکات کە پارەیان بە نیگرێرا داوە بەڵام بۆچی؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا و دوو ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە وتەیان لێوەردەگیرێت

  • پێش 1 هەفتە

    جیرارد داوا لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵ دەکات ناکۆکی نێوان سەڵاح و سلۆت چارەسەر بکات

  • پێش 1 هەفتە

    هالاند: ئەگەر گۆڵ تۆمار نەکەم، سیتی ناچارە شوێنگرەوەم بهێنێت

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

سەرەتا