پێش 3 هەفتە 387 جار خوێنراوەتەوە

نیشانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ –قه‌له‌قی

په‌یام

سه‌یوان غه‌فور - توێژه‌ری ده‌رونی
به‌شی یه‌كه‌م

زانای‌ به‌ناوبانگ (فروید ) پێناسه‌ی‌ دڵه‌ڕاوكی‌ ده‌كات به‌وه‌ی‌ كه‌جۆرێكه‌ له‌هه‌ڵچونی‌ به‌ ئازار، مرۆڤ وه‌ری‌ ده‌گرێت له‌ڕێیی‌ ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی‌ كه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ ده‌بێته‌وه‌، زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌ڵچونانه‌ی‌ كه‌ دڵخۆشكه‌رنین وه‌ك هه‌ستكردن به‌ ماندویه‌تی‌، توڕه‌یی، ئیره‌یی، ئه‌مانه‌ش ده‌بێته‌هۆی‌ تێكچونه‌ جه‌سته‌یه‌كان وه‌ مرۆڤ به‌ئاسانی‌ هه‌ستی‌ پێده‌كات، هه‌ندێكیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ڕوخساری‌ مرۆڤ.
گۆرانكاریه‌ فسیۆلۆجیه‌كانی‌ نه‌خۆشی‌ دڵه‌ڕاوكی‌:
ئه‌وگۆڕانكاریه‌ فسیۆلۆجیانه‌ی‌ كه‌ ڕوده‌دات له‌سه‌ر مرۆڤ به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ دڵه‌ڕاوكی‌ ده‌بێته‌هۆی‌ دروستبوونی‌ ئه‌م نیشانانه‌ی‌ خواره‌وه‌:
1-ساردی‌ په‌له‌كان
2-زیادبوونی‌ چالاكی‌ غده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌
3-تێكچونی‌ گه‌ده‌
4-زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ هه‌ناسه‌ دان
5-زیادبوونی‌ لێدانی‌ دڵ
6-گرژبوونی‌ ماسولكه‌كان
7-له‌رزینی‌ په‌نجه‌كان
8-گرژ بونی‌ گلینه‌ی‌ چاو
9-گێژبوون
10-میزكردنی‌ زۆر
11-وشك بوونی‌ گه‌رو
12-گۆڕانكاری‌ له‌نه‌بره‌ی‌ ده‌نگ
13-قورسی‌ ده‌ڕبڕینی‌ قسه‌كردن
14-زیادبوونی‌ به‌رچاوی‌ جوڵه‌ (زۆربونی‌ جوڵه‌)
گۆڕانكاره‌ ده‌رونیه‌كان له‌ نه‌خۆشی‌ دڵه‌ڕاوكی:
1-ترسانێكی‌ زۆر له‌زۆربه‌ی‌ كارو ڕوداوه‌كان
2-پێشبینی‌ ڕوودانی‌ شتێكی‌ خراپ
3-تێكچونی‌ توانای‌ تركیز و به‌ ئاگابوون
4-هیلاكی‌ و شه‌كه‌تی‌
5-دڵ ته‌نگی‌
6-بڕوا نه‌بوون به‌خود
7-ئاره‌زوی‌ ڕاكردن له‌ به‌رپرسیاریه‌تی‌
8-هه‌ست كردن به‌ فه‌شه‌لی‌ به‌رده‌وام له‌ ژیان
9-تێكچونی‌ خه‌و, بینینی‌ خه‌وی‌ ناخۆش
10-له‌ده‌ستدانی‌ ئارامی‌ ده‌روونی‌
11-قورسی یان نه‌توانینی‌ بڕیار دان له‌سه‌ر كێشه‌كان
12-گرفتی‌ ته‌ركیز و بیرچونه‌وه‌
13-تێكچونی‌ بیركردنه‌وه‌
تێبینی: ئه‌م نیشانانه‌ هه‌موویان ده‌رناكه‌ون له‌یه‌ككاتدا وه‌ مه‌رج نیه‌ له‌یه‌ك كه‌سدا ده‌ربكه‌ون هه‌موویان به‌ڵكو ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر خودی‌ كه‌سه‌كه‌ و جۆری‌ دڵه‌ڕاوكێكه‌ی‌ ،توندی‌ حاڵته‌كه‌ی‌، جۆری‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ كه‌سه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕوداوه‌كان.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو نیشانه‌ ده‌روونیه‌كان به‌زوری‌ له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی‌ نێره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ڕه‌گه‌زی‌ مێ‌ به‌ڵام نیشانه‌ جه‌سته‌یه‌كان به‌زۆری‌ له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی‌ مێ‌ وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك له‌ ڕه‌گه‌زی‌ نێر.

 

سه‌یوان غفور - توێژه‌ری‌ ده‌رونی‌

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیارده‌ی زمانگرتن له‌منداڵاندا، هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 1 هەفتە

    خۆراكی دایك رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ

  • پێش 1 هەفتە

    چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ین؟

  • پێش 2 هەفتە

    ‎ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت خواردن نه‌خوات چی ده‌که‌یت؟

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن گەشە بە زیرەکی مندالەکەت دەدەیت؟

  • پێش 2 هەفتە

    زانیاری گرنگ دەربارەی شیرپێدانی سروشتی

  • پێش 2 هەفتە

    تایبه‌ت به‌دایكان، به‌دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌م كاره‌ ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ت بپارێزه‌

  • پێش 2 هەفتە

    کەسێتی و هاوسەرگیری

سەرەتا