01/08/2020 314 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا سزای ئابووری بەسەر دامەزراوەیەك و دوو بەرپرسی چینی سەپاند



ئیدارەی ئەمریكا، بەهۆی رۆلیان لەو پێشێلكارییانەی كە بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ لە دژی ئویگورە توركەكان لە ناوچەی ئۆتۆمی سینجان ئویگور هەیانبووە، دامەزراوەیك و دوو بەرپرسی چینیی خستە لیستی سزا ئابوورییەكانەوە.

لەو راگەیەندراوەی كە لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە بڵاوكراوەتەوە هاتووە، "دامەزراوەیەكی حكومەتی چین و دوو بەرپرسی حكومی بەهۆی پەیوەندییان بەو پێشێلكارییانەی كە لە مافەكانی مرۆڤ لە دژی كەمایەتییەكان لە ناوچەی ئۆتۆمی سینجان ئویگور، دەخەینە لیستی سزا ئابوورییەكانەوە".

لە راگەیندراوەكە ئاماژە بەوەش كراوە كە ئەو دامەزراوە و كەسایەتییانە، راستەوخۆ پەیوەندییان بە گرتن و ئەشكەنجەی جەستەیی و بەكارهێنانی توركانی ئویگورەوە هەبووە.

هەر بە پێی راگەیەندراوەكە ئەو دامەزراوەیەی كە ناوی خراوەتە لیستەكەوە (یەكێتی بەرهەمهێنان و بیناكاریی سینجان)ە و یەكێك لە كەسایەتییەكانیش بەرپرسێكی پێشووی ئەو دامەزراوەیە بە ناوی سون جینلۆگ و ئەوی دیکە بەرپرسێكی ئێستای دامەزراوەكەی بەناوی پینگ جیاروییە.

راگەیەندراوەكە ئەم بۆچوونەی وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ستێڤن منوشینیشی لەخۆگرتبوو:

"وەكو پێشتر رامانگەیاندبوو، سوورین لەسەر بەكارهێنانی هەموو هێزی ئابووری ئەمریكا بۆ لێپرسینەوە لەو پێشێلكارییانەی كە لە سینجان و هەموو جیهان لە بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ دەكرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان.. بە زۆرینەی دەنگ دان بە دروستكردنی دوو دەوڵەت لە فەڵەستین نرا

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بێناوهێنانی ئیسرائیل، ئەنجومەنی ئاسایش تەنها سەركۆنەی هێرشەكانی سەر قەتەری كرد

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەسەڵاتدارانی ستەمكار چارەنووسیان دەستبەسەری یان دەربەدەرییە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو بڕیار کە مۆڵەتى بە ئەمریکا دەدا هێرش بۆ سەر عێراق ئەنجامبدات، هەڵدەوەشێندرێتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکى ئەمریکا لە كۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی قەتەر کۆدەبێتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    زۆرینەی وەزیرەكانى نیپاڵ هەڵاتوون و بەشێكیشیان كەوتوونەتە دەست خۆپیشاندەران

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر دوورگەی تایوان، چین هۆشداری دەداتە ئەمریكا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناجێگیریی كەشوهەوا زیاتر لە 240 گەشتی ئاسمانیی لە تۆكیۆ هەڵوەشاندەوە

سەرەتا