01/08/2020 369 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوەیەكگرتووەكان: ئامادەین پاڵپشتی ئەنجامدانی هەلبژاردنێكی ئازاد لە عێراق بكەین


دوای ئاشكراكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمییەوە، نەتەوەیەكگرتووەكان پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو بڕیارە راگەیاند.

نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت، لە راگەیەندراوێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئاشكراكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەلایەن كازمییەوە دەربڕی.

جێنین هێنیس پلاسخارت رایگەیاند، "وەكو نەتەوەیەكگرتووەكان، ئامادەین پاڵپشتی ئەنجامدانی هەلبژاردنێكی ئازاد و شەفاف لە عێراق پێشكەش بكەین".

پلاسخارت هەرلەمبارەیەوە وتی: "هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد و متمانەدار و گشتگیر، کە بەشێوەیەکی رێکوپێک ئەنجام بدرێت، دەتوانێت سیستەمی سیاسیی سەرلەنوێ رێکبخاتەوە و متمانەی گشتیش دروست بکات و دەنگ بۆ خەڵک دابین بکات و ئاواتەکانیشیان بۆ نوێنەرایەتییەكی باشتر بهێنێتەدی".

نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت راشیگەیاند کە ئەمە ئەرکی حکومەت و پەرلەمان و پارتە سیاسییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەیە کە هاوبەشانە و بەیەکەوە هەڵبژاردنێکی رەوا و ئازاد و متمانەدار دەستەبەر بکەن.


سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رێکەوتی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ی وەكو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق ئاشكراكردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

سەرەتا