31/07/2020 878 جار خوێنراوەتەوە

ناپۆلی گواستنەوەی هێرشبەرێکی بە 60 ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیاند

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئاوسێمینی نەیجیری و هێرشبەری یانەی لیلی فەرەنسی ڕاگەیاند.

لە بڵاوکراوەیەکی فەڕمیدا یانەی ناپۆلی ئاشکرای کرد، لەگەڵ یانەی لیل بۆ گواستنەوەی ئاسێمین گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و یاریزانەکەش واژۆی لەسەر گرێبەستەکە کردووە.

میدیاکانی ئیتاڵیاش ئاماژە بەوە دەکەن، گرێبەستی ئاوسێمین ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ یانەکەی باشووری ئیتاڵیا درێژەی دەبێت و نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆش لەسەر یانەکە کەوتووە.

ئاوسێمین ژمارە 9 لە ڕیزی درێسەکانی یانەی ناپۆلی دەپۆشێت، ئەمە لە کاتێکدا ئەو ژمارەیە لە ئێستادا فێرناندۆ یۆرێنتی دەیپۆشێت  و کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

  • پێش 2 هەفتە

    شەش یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیۆل لە مەشقەکان دابڕان

  • پێش 2 هەفتە

    چەند بابەتێکی دزەپێکراوی گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی ئاشکرا دەبن

سەرەتا