31/07/2020 493 جار خوێنراوەتەوە

چێڵسی و مانچستەر سیتی کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانێکی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەن

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

هەردوو یانەی ئینگلیزی چێڵسی و مانچستەر سیتی کێبڕکێی گواستنەوەی خۆسیە ماریا خیمینێزی ئۆرۆگوایی و بەرگریکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەن.

 

 میدیاکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا ئاشکرای دەکەن، هەردوو یانەی چێڵسی و مانچستەر سیتی پێیان وایە خیمینێزی بەرگریکاری بژاردەیەکی زۆرباش دەبێت بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی هێڵی بەرگریان و هەردوو یانەکە هەوڵی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە ئۆرۆگواییە دەدەن و لە ڕێگەی بریکارەکەیەوە پرسیاری مەرجە تاکە کەسییەکانیان کردووە.

خیمینێز یەکێکە لەو یاریزانانەی بەردەوام بەهۆی پێکانەوە دەناڵێنێت و لە ماوەی یاریکردنیدا تووشی 17 پێکان بووە و 15 پێکانیان لە ماوسلکەکانیدا ووە.

خیمینێز بە گرێبەستێک تا هاوینی 2023 بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بەستراوەتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 120 ملیۆن یۆرۆیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ ئیسماعیل کرا و گنابریش دووچاری پچڕانی ماسولکەیی بووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • پێش 1 هەفتە

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 3 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

سەرەتا