30/07/2020
698 جار خوێنراوەتەوە
به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه؛ نه‌مانی هه‌ستی بۆنكردن یه‌كێكی تره له نیشانه‌كانی كۆرۆنا
په‌یام
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك نه‌مانی هه‌ستی بۆنكردن یه‌كێكیتره له نیشانه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی هارڤاردی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، توێژه‌ران گه‌یشتوون به‌وه‌ی كه نه‌مانی هه‌ستی بۆنكردن یه‌كێكه له نیشانه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆناو ئه‌و نیشانه‌یه‌ش دواجار ده‌بێته هۆی (خه‌مۆكی، دڵه‌راوكێ).
توێژه‌رانی زانكۆی پزیشكیی هاردڤارد له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا ئه‌وه‌یان خسته‌روو یه‌كێكیتر له نیشانه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردنه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه؛ ئه‌م ڤایرۆسه هێرش ده‌كاته سه‌ر خانه پاڵپشتیكه‌ره‌كانی مێشك، ئه‌م له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردنه‌ش كارده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی مرۆڤ و ده‌بێته هۆی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ، هاوكات له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌كانه‌وه ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه خۆشبه‌ختانه توشبووه‌كان پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له نه‌خۆشییه‌كه هه‌ستی بۆنكردنیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و پێویست به گۆڕینی ده‌ماری بۆنكردنیان ناكات‌و نیشانه‌كه بۆماوه‌یه‌كی كاتی له‌گه‌ڵ تووشبووه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه، سكای نیوز
وه‌رگێڕانی، ژیان ئه‌زوه‌ر، شێنێ پشتیوان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە