27/07/2020
612 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سۆران عومه‌ره‌وه
په‌یام
پاش ئاراسته‌كردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی
بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ به‌ده‌نگی 55 په‌رله‌مانتار، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی
سۆران عومه‌ر په‌سه‌ندكر، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی
بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی
كوردستان
دەستلەکارکێشانەوەی کاک سۆران عومەر و کۆتا قسەی
ئێمە
ڕاگەیەندراویک لە سەرۆکی فراکسیۆنی (کۆمەڵ)ـەوە
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئەمڕۆ ٢٧ ی تەموزی ٢٠٢٠ دەستلەکارکێشانەوەی کاک
(سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەمان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و بە زۆرینەی دەنگ
پەسەندکرا .
بەم بۆنەیەوە وەک فراکسیۆنی کۆمەڵ چەند ڕاستییەک
بۆ ڕایگشتیی و دەسەڵاتی سیاسیی دەخەینەڕوو:
١. دەسەڵات بەو هەموو شکست و گەندەڵییەی تێیکەوتووە، بەو هەموو کارەساتەی
بەسەر خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستاندا هێناوێتی، هێشتا ئەوەندە کەم تەحەمول و سینە
تەنگە بەرگەی ڕەخنەیەک ناگرێت و نایەوێ حەقیقەت ببیستێ، بۆیە هەرزوو کەوتە بەکارهێنانی
یاسا و دادگا بۆ بێدەنگکردنی خەڵک و نوێنەرەکانی .
٢. ڕاستە کاک سۆران ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ بوو، بەڵام نوێنەرێکی بەجورئەتی
خەڵک و پەرلەمانتارێکی چالاکی کوردستان بوو، بە دەستلەکارکێشانەوەشی زیان بە دەنگی
خەڵکی مەزڵوم کەوت و پەرلەمان یەکێک لەو دەنگانەی لەدەستدا کە بەردەوام دژ بە گەندەڵیی
بەرز بووە .
٣. سیاسەتی بێدەنگکردن و سەرکوتکاری تاسەر بەردەوام نابێت، ڕۆژێک دێت ئەم
ستەمکارییە کۆتایی بێت، تاکە ڕێگەی دروست، سەلماندنی پەرێز پاکی دەسەڵاتە بۆ خەڵک
و دروستکردنی متمانەیە نەک بەکارهێنانی دادگا و یاسا بۆ بەرژەوەندی شەخسیی و حزبیی !
عەبدولستار مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
٢٧ ی تەموزی ٢٠٢٠
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە