پێش 3 هەفتە 117 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. ناوه‌ندی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتیی‌ ئه‌نجامدا

په‌یام

ئه‌مڕۆ 21ی 7ی 2019 ناوه‌ندی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتیی‌ وه‌رزیی‌ خۆی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامدا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ڕێوه‌چوو و، تێیدا كادیرانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئۆرگانه‌ جیاوازه‌كان به‌شداربوون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی‌ پرسه‌ سیاسی‌ و بابه‌ته‌ جیاوازه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی‌ ناوخۆی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و، ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق كرا.

هه‌روه‌ها هێمن هه‌ولێری‌ به‌رپرسی‌ ناوه‌ندی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و، محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، وتاریان پێشكه‌ش كرد.

به‌ كۆمه‌ڵێك پێشنیار و سه‌رنجی‌ گرنگیش له‌باره‌ی‌ باشتر ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاروباره‌كان و بابه‌ته‌ جیاوازه‌كان، كۆتایی‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هێنرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی تایبەت بەژیانی خۆی دەداته‌وه‌

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی گشتیی هوداپار ده‌كات

  • پێش 1 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی كه‌مپینی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانی كرد

  • پێش 1 هەفتە

    حاجیاوا.. ئاماده‌یی عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر بڕوانامه‌ی به‌خشییه‌ 15 قوتابی

  • پێش 1 هەفتە

    سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو ده‌كات

  • پێش 1 هەفتە

    وه‌فدێكی ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیان كرد

  • پێش 2 هەفتە

    هه‌ولێر.. ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین كرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی ده‌كات

سەرەتا