پێش 2 هەفتە 336 جار خوێنراوەتەوە

كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دوو پرس به‌ نوێنه‌رایه‌تى په‌یه‌ده ‌له‌ سلێمانی گه‌یاند

په‌یام

موحەمەد حەكیم كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامیی له‌ نووسینێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: له ‌دوا دیداریان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى په‌یه‌ده‌ له‌ شارى سلێمانى، دوو تێبینى دڵسۆزانه‌یان بۆ خستوونه‌ته‌‌ڕوو، ئه‌وانیش له‌باره‌ی رژێمی توركیا و هه‌روه‌ها كه‌ باسى ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، زۆر جار باسێكى عوسمانلى هاوپێچ ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسینه‌كه‌ی محەمەد حەكیمه‌:-
چیمان به‌ پەیەدە وت؟

له‌دوا دیدارمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى پەیەدە له‌ شارى سلێمانى، دوو تێبینى دڵسۆزانه‌م بۆ خستنه‌ڕوو، كه‌ پاش پۆستى دوێنێم له‌سه‌ر مزگه‌وتى ئایا سۆفیا، به‌باشم زانى بینووسمه‌وه‌:

پێموتن: ئێمه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌و نوێنه‌رانى كه‌چه‌كه‌ كه‌ كۆده‌بینه‌وه‌، زۆر گوێم له‌ دوو چه‌مك ده‌بێت، به‌رده‌وام دەیگێڕنه‌وه‌ به‌جۆرێك له‌ رق و قینه‌وه‌ نزیكه‌، بۆیه‌ پێم باشه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تى خۆتانه‌وه‌ هه‌وڵى راستكردنه‌وه‌ى بده‌ن.

یه‌كه‌م: ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێن تورك، بڵێن رژێمى توركیا، چونكه‌ ئێمه‌ له‌ خه‌باتى رزگارىخوازى گه‌لى كورد له‌ باشور، له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبووین كه‌ ده‌مانووت رژێمى عێراق و نه‌مانده‌وت عه‌ره‌ب، چونكه‌ ده‌بێ ئێمه‌ به‌چاوى دوژمن نه‌ڕوانینه‌ هه‌موو توركێك و له‌ناخى هه‌موو كوردا رق و قین بچێنین دژى گه‌لێك، كه‌ له‌ توركیا گه‌وره‌ترن و چه‌ندین وڵاتى ترھەن كە تورك تیایدا زۆرینه‌ن، یان به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ن، مەرجیش نییە گەڵان ھەموو پشتگیری ڕژێمەکان بن .

دووه‌م: كه‌ باسى ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، زۆر جار باسێكى عوسمانلى هاوپێچ ده‌كه‌ن له‌مه‌ش وریابن كه‌ باسى عوسمانلى نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر ره‌هه‌ندى توركى نییه‌و ره‌هه‌ندێكى ئیسلامیشى هه‌یه‌و باس له‌ شه‌ش سه‌ده‌ حوكمڕانى و 36 سوڵتانه‌ كه‌ سه‌رده‌مى ئه‌م خیلافه‌ته‌ش وه‌كو ئه‌وانى پێشوو له‌ نه‌زه‌رى موسڵمانان چاكه‌یان هه‌یه‌ خراپه‌شیان بووه‌، بۆ نمونه‌ منێكى ئیسلامى ناتوانم رقم له‌ سوڵتان محەمەد فاتیح بێت كه‌ فه‌تحى قسطنطنیەی كردووه‌ و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌باسى قسطنطنیەدا ئه‌فه‌رموێ: ((لَتُفتَحنَّ القُسطنطينيةُ ولنِعمَ الأميرُ أميرُها ولنعم الجيشُ ذلك الجيشُ)) واتا: فه‌تحى ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن و چاكترین سه‌ركرده، ‌ ئه‌وە سه‌ركرده‌ی سوپاكه‌یه‌و باشترین سوپا ئه‌و سوپایەیە‌.

بۆیه‌ سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌ پێغه‌مبه‌ر به‌چاكه‌ باسى كردبێت من خۆشم ده‌وێ جا توركه‌، عه‌ره‌به‌، فارسه‌، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌.

لێره‌شه‌وه‌ رووى قسه‌م ئه‌كه‌مه‌ هه‌موو كوردێكى ناسیۆنالیستى توندڕه‌و، چاوه‌ڕێ مه‌به‌ من به‌دڵى تۆ بابه‌ت و قسه‌و پۆست بكه‌م، من به‌ڵێ كوردم به‌ڵام ئیسلامیم شوێنێك له‌ وڵاتێكى ئیسلامى 481 ساڵ مزگه‌وت بووه‌ ئه‌تاتوركى عه‌لمانى دژه‌ ئیسلام و كورد چۆن زمان و جلى كوردى قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ هه‌مانشێوه‌ له‌ ساڵى 1935 ئه‌م مزگه‌وته‌ى كرده‌ مۆزه‌خانه‌و ده‌یان ساڵه‌ چه‌ندین رێكخراو سكاڵایان كردووه‌ و هه‌وڵیان داوه‌ كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ وه‌ك مزگه‌وت، ئێستا كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، من وه‌ك مسوڵمان خۆشحاڵم، وخۆشحالیم پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە نیە ، جا گه‌ر ئایا سۆفیا له‌ توركیا بێت یا له‌ روسیا بێت یا له‌ ئه‌مریكا، هه‌ر دڵم پێخۆشه‌ و خۆشحاڵى ده‌رئه‌بڕم، خۆ نایه‌م له‌به‌ر دڵى تۆیەك كه‌ ناسیۆنالیستى كوردیت، من هیچ خۆشحاڵى ده‌رنه‌بڕم و چاوه‌ڕێ بىت به‌رده‌وام جنێو به‌ عه‌ره‌ب و تورك بده‌م ئه‌وا نابێت، چونكه‌ كوردایه‌تى من سنورداره‌ به‌ ئیسلامیه‌تییه‌كه‌م و من دژى زوڵمم هه‌ركه‌س بیكاته‌ سه‌ر میلله‌ته‌كه‌م، به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رچوار پارچه‌كه‌ى كوردستان هه‌ندێكجار میلله‌تى كورد ئه‌وه‌نده‌ به‌ده‌ستى كورد خۆى چه‌وساوه‌ته‌وه‌، به‌ده‌ست دوژمنانى كورد نه‌چه‌وساوه‌ته‌وه‌ !!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌موو موسڵمانان ده‌كات

  • پێش 1 هەفتە

    هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سۆران عومه‌ره‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دوو پرس به‌ نوێنه‌رایه‌تى په‌یه‌ده ‌له‌ سلێمانی گه‌یاند

  • پێش 2 هەفتە

    سۆران عومه‌ر: سەرۆکی پەرلەمان بە ڕێککەوتن منی تەسلیمی پارتی کرد، ئێستاش پەرلەمانی تەسلیم کردن

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوای كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    به‌مه‌به‌ستی دڵنه‌وایی ‌و هاوخه‌میی ده‌ربڕین، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی كرد

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل ده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی: دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر بە راوێژ لەگەڵ حزب بووە

سەرەتا