24/07/2020
628 جار خوێنراوەتەوە
هاووڵاتییان بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی روویان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئایاسۆفیا كرد
په‌یام
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئایاسۆفیا كه دوای ٨٦ ساڵ ئه‌مڕۆ بۆ نوێژی هه‌ینی جارێكی دیكه به رووی خواپه‌رستیدا ده‌كرێته‌وه، به‌هۆی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به رووی هاووڵاتییاندا داخرا و رێگه به‌و هاووڵاتییانه نه‌درا كه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی روویان له‌و مزگه‌وته كردبوو.
هاووڵاتییان كه به به‌رماڵه‌وه هاتبوون له خاڵه ئه‌منییه‌كانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌كه راگیران. له‌به‌رئه‌مه ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییانه چوونه مزگه‌وته‌كانی دیكه و به‌شێكیشیان له خاڵه ئه‌منییه‌كان ریزیان به‌ست و نوێژی به‌یانییان ئه‌نجام دا.
له‌م میانه‌یه‌دا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار رایگه‌یاندووه كه له كاتژمێر ١٠:٠٠ه‌وه رێگه به هاووڵاتییان ده‌ده‌ن بچنه ناو ١١ خاڵی ئه‌منییه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە