23/07/2020
188 جار خوێنراوەتەوە
سبه‌ی مزگه‌وتی ئایاسۆفیا بۆ نوێژکردن ده‌كرێته‌وه
په‌یام
دوای ئه‌وه‌ی دەیەمین فەرمانگەی ئەنجوومەنی شوورای تورکیا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئه‌و كاته‌ی تورکیای ھەڵوەشاندەوە كه لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤دا ده‌ری كردبوو بە گۆڕینی مزگەوتی ئایاسۆفیا بۆ مۆزەخانە، ئایاسۆفیا خرایه سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی و بڕیاری سه‌ركۆماری توركیا له باره‌ی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه به‌ڕووی په‌رستشدا له ١٠ی ته‌مووزدا له ژماره‌ی دووباره‌ی رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوكرایه‌وه.
دوای بڕیاری سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه به‌ڕووی په‌رستشدا، ئایاسۆفیا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ڕووی سهردانكردندا داخرا و له‌ئێستاشدا، دوایین ئاماده‌كارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ رێكخستنی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌ڕووی په‌رستشدا.
بانگهێشتی میوانان بۆ رێوڕه‌سمه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی توركیاوه ئه‌نجام ده‌درێت.
له چوارچێوه‌ی رێكارییه‌كان به‌رامبه‌ر په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، شاره‌وانی فاتیح له كاتژمێر ٢٠:٠٠ی ئێواره‌وه ده‌ست ده‌كات به پاكژكردنه‌وه و رشاندنی شوێنی نوێژخوێنان و تا كاته‌كانی به‌یانی ته‌واوی ده‌كات.
سبه‌ی له كاتژمێر ١٠:٠٠ه‌وه ده‌رگای مزگه‌وته‌كه به‌ڕووی نوێژخوێناندا ده‌كرێته‌وه و له ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌دا، پله‌ی گه‌رمی له‌شی نوێژخوێنان و پشكنین بۆ به‌ستنی ده‌مامك ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە