پێش 2 هەفتە 1589 جار خوێنراوەتەوە

سۆران عومه‌ر: سەرۆکی پەرلەمان بە ڕێککەوتن منی تەسلیمی پارتی کرد، ئێستاش پەرلەمانی تەسلیم کردن

په‌یام

لە نوسراوێکی فەرمیدا بە واژۆی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگێشتی سەرجەم پەرلەمانتاران کراوە، کە لەڕۆژی یەک شەممەی داهاتوودا لەکۆبوونەوەی پەرلەماندا ئامادەبن.

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پیشكه‌شی په‌رله‌مان كرد له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێك له‌ژێر ناوی "دوا بزمار لە تابوتی پەرلەمان" بڵاوده‌كاته‌وه‌.

سۆران عومه‌ر له‌و باره‌وه‌ ده‌نوسێت: ئەم بانگێشتە بەپێی بڕگەی یەکەم لەمادەی ١٩ ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کراوە، واتە پیادەکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن جێگر لەکاتی ئامادەنەبونی سەرۆکی پەرلەمان! لەکاتێک دا سەرۆکی پەرلەمان لە ھەرێمە، لەشاری ھەولێرە، لە تەلاری پەرلەمانیش بووە!

سۆران عومه‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمە ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان ڕەدی نەکاتەوە و ڕاینەگرێ مانایەک بۆ بونی سەرۆکی پەرلەمان نەھێڵراوە، ھەرچەندە سەرۆکی پەرلەمان لەھەڵگرتنی پارێزبەندی بەندەدا ئەوکات تەنازولی لەدەسەڵاتەکانی کردبوو بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان تاکو پارتی بەرنامەی کار دابنێ و پارێزبەندی ھەڵگرێ! ھەمان سیناریۆ دوبارە دەبێتەوە، گەر سەرۆکی پەرلەمان خۆی تەنازولی نایاسایی بۆ جێگر نەکردوە ئەبێ ئەم بێ ڕێزیە بە دەسەڵاتەکانی لەسەر کاغەز قبوڵ نەکات! بەداخەوە ئەوکاتە تەنازولی کرد کە منی تەسلیم بەپارتی کردو بۆشی ڕێک نەکرایەوە!


هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ھەرچەندە لە سایەی ئەم سەرۆکی پەرلەمان و جێگرە، ئەو کەمە شکۆو دەسەڵاتە و ھیوایەی پەرلەمان ئەگەر مابوبێت ئەوەشیان نەھێشت!

ڕایشیده‌گه‌یه‌نێت، ھەر فراکسیۆنێکیش بەدەم بانگێشتی نایاسایی جێگرەوە بچێ واتە شەرعیەت دەدا بە کودەتای سپی پارتی بەسەر پەرلەمان و زۆرینە موزەیەفەکەی.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئەمەی پارتی دوا بزمارە لەتابوتی پەرلەمان، نابێ فراکسیۆنەکانی دیکە قبوڵی بکەن، یەکێتیش دەبێ حەق و حسابێک لەگەڵ ئەم سەرۆکی پەرلەمانە بکات کە ئاوای لەپەرلەمان کرد!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌موو موسڵمانان ده‌كات

  • پێش 1 هەفتە

    هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سۆران عومه‌ره‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دوو پرس به‌ نوێنه‌رایه‌تى په‌یه‌ده ‌له‌ سلێمانی گه‌یاند

  • پێش 2 هەفتە

    سۆران عومه‌ر: سەرۆکی پەرلەمان بە ڕێککەوتن منی تەسلیمی پارتی کرد، ئێستاش پەرلەمانی تەسلیم کردن

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوای كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    به‌مه‌به‌ستی دڵنه‌وایی ‌و هاوخه‌میی ده‌ربڕین، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی كرد

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل ده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی: دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر بە راوێژ لەگەڵ حزب بووە

سەرەتا