21/07/2020 738 جار خوێنراوەتەوە

زانایانی به‌ریتانیا شەش جۆری تووشبوون بەكۆرۆنایان دەستنیشانكرد

په‌یام

ژمارەیەك زانای بەریتانی لە لێكۆڵینەوەیەكدا ئاماژەیان بەوەكرد توانیویانە شەش جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان بكەن كە دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەی جیاواز لای ئەو كەسانەی تووشی دەبن.

ئەو لێكۆڵینەوەیە لەلایەن زانكۆی كینگز كۆلیژ لەبەریتانیا ئەنجام دراوە و سوودمەند دەبێت بۆ پزیشكان و یارمەتیدەر دەبێت لەدیاری كردنی چارەسەری سەركەوتوو بۆ تووشبووانی كۆرۆنا.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە كۆكەی بەردەوام و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن بەدیارترین نیشانەكانی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا دادەنرێت، بەڵام هەندێك تووشبوو ئەو نیشانانەیان لەسەر دەرناكەوێت و پێدەچێت نیشانەی جیاوازیان تێدا دەربكەوێت لەوانە سەرئێشە و ئازاری ماسولكەكان و سكچوون و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و لەدەستدانی توانای هەناسەدان بەشێوەیەكی سروشتی.

زانایانی بەریتانی ڕایانگەیاند یەكەم جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی ئەنفلۆنزایە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەگەڵ نیە و نیشانەكانی بریتیە لە سەرئێشە و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و ئازاری ماسولكە و هەوكردنی قوڕگ و بوونی ئازار لەسنگ.

جۆری دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەگەڵدایە و نیشانەكانی بریتیە لەسەرئێشە و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و ئارەزووی خواردن و كۆكە و هەوكردنی قوڕگ لەگەڵ گۆڕانكاریی لەدەنگ.

جۆری سێیەم پەیوەندی هەیە بەكۆئەندامی هەرسەوە و نیشانەی وەك سەرئێشە و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و نەمانی ئارەزووی خواردن و سكچوون و ئازاری سنگی لەگەڵ دەبێت و تووشبوو كۆكەی نابێت.

زانایانی بەریتانی جۆری چوارەمیان بە قۆناغی مەترسیداری یەكەم داناوە نیشانەكانی بریتیە لەسەرئێشە و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و ئازاری سنگ و هەستكردن بەهیلاكی.

جۆری پێنجەم بەقۆناغی مەترسیداری دووەم دەست نیشانكراوە و نیشانەكانی بریتیە لە سەرئێشە و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و كۆكە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و گۆڕانی دەنگ و هەوكردنی قوڕگ و ئازاری سنگ و هەستكردن بەهیلاكی و تێكچوون و ئازاری ماسولكە.

زانایانی بەریتانی جۆری شەشەمیان بە قۆناغی مەترسیداری سێیەم ناوبردووە كە بریتیە لەكۆبونەوەی پشێوی لەكۆئەندامی هەناسە و هەرسكردن و نیشانەكانی بریتیە لە سەرئێشە و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و ئارەزووی خواردن و كۆكە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و هەوكردنی قوڕگ و ئازاری سنگ و هیلاكی و ئازاری ماسولكە و لاوازی هەناسەدان و سكچوون و ئازاری سك.

نیشانەكانی تووشبوون بەكۆرۆنا لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و هەندێك تووشبوو بارودۆخی تەندروستیان تێك دەچێت و هەندێكیان گیان لەدەست دەدەن بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە.

زانایان رایانگەیاندووە تەنیا 1.5% تووشبووانی جۆری یەكەم پێویستیان بەئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەبووە و ئەو رێژەیە لای تووشبووانی جۆری چوارەم لە 8.6% بووە، بەڵام تووشبووانی جۆری شەشەم كە مەترسیدارترینە نیوەیان پێویستیان بەچاودێری هەبووە لەنەخۆشخانە.

ئا: كارزان عەبدوڵا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا