20/07/2020 402 جار خوێنراوەتەوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هاوكاری پێشمەرگەو سوپای عێراق دەبین تا ده‌گەنە رێككەوتن

په‌یام

کۆلۆنێڵ مایڵز کاگینز وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند: هاوکاری سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەبن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ناوەندێکی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ لەناوبردنی داعش.

کۆلۆنێڵ مایڵز کاگینز بە ئاژانسی ئانادۆڵ-ی توركی وتووە "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لەسەر دروستکردنی ناوەندێکی هەماهەنگیی هاوبەش بوو لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە بەردەوام بین و داعش لەناوببەین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان وەک میوان بەشداری کۆبوونەوەی نێوان هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە بوون، دەشڵێت، "تەنها هاوکار دەبین".

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ شاندێکی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەسەر هێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانە، کۆبوونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: پڕۆسه‌ی داخستنی ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان ده‌ستی پێ كرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانی فراوان لە هەولێر، دهۆک و سۆران بەڕێوەدەچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆ ده‌بێته‌وه‌ و یه‌كێتی به‌شداری ناكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: پۆلیسی وزه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واوی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلێكی باران ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نزار ئامێدی: لەگەڵ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی نیم

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە نەجەف هەشت كارمەندی ئەمنی لەسەر قاچاخچێتیی نەوت دەستبەسەر كران

سەرەتا