18/07/2020
849 جار خوێنراوەتەوە
ڕواندز.. بههۆی كێشهی كۆمهڵایهتییهوه هاوڵاتیەک کوژرا
پهیام
دوانیورۆی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییهوه لە نزیک هاوینەهەواری بێخاڵ بە گوللەی دەمانچە کەسێک کوژرا.
مقەدەم شەماڵ دێواری ووتەبێژی پۆلیسی سۆران بە پەیامی ڕاگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوڵاتیەک بەناوی (ا. غ.) لە نزیک هاوینەهەواری بێ خاڵ لە قەزای ڕواندز بە گوللەی دەمانچە لێی دراوە و له ئاكامدا کەسەکە گیانی لەدەست داوە".
ووتەبێژی پۆلیسی سۆران ئەوەشی ووت "مەفرەزەیەکی ئاسایشی ڕواندز کە لە هاوینەهەواری بێخاڵ جێگیرکراون زوو گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوهكه و تۆمەتبارانیان دەستگیرکردووە و لەژێر لێکۆڵینەوەدان، تەرمی کوژراوەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوه".
بهپێی زانیارییهكانی پهیامیش، کوژراوەکە دانیشتووی ناحیەی خەلیفانی سەر بەقەزای سۆرانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە