18/07/2020
549 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل ده‌كات
په‌یام
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (مامۆستا مه‌لا جه‌میل)ه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحيم
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَيٰ نَحْبَهُ ؤمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ ؤمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لاجه‌میل!
السلام علیكم ورحمة الله
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزمان (مامۆستا مه‌لا جه‌میل)ه‌وه سه‌ره‌خۆشییتان لێده‌كه‌م‌و له‌خوای میهره‌بان داواكارم لێی خۆش بووبێ‌و به‌به‌هه‌شتی ڕازاوه‌و نه‌بڕاوه‌ی خۆی شادی كردبێ‌و، ئێوه‌ش باشتریین پاداشتتان هه‌بێ‌و، ئۆخژن‌و ئارامییتان به‌سه‌ر دڵ‌و ده‌رووندا بڕژێ.
مامۆستا مه‌لا جه‌میل ڕۆڵێكی گرنگی گێڕا له‌بواری بانگه‌وازو كاروچالاكیی ئیسلامییدا به‌گشتیی و به‌تایبه‌ت فێركردنی پێخوێندنی قوڕئانداو، به‌كۆچی دوایی وی كه‌لێن‌و بۆشاییه‌كی گه‌وره په‌یدابووه‌و، پێویسته هه‌موولایه‌ك هه‌وڵ‌و هیممه‌تی زیاترمان هه‌بێ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی.
خوا به‌كه‌ڕه‌می بێ سنووری یارمه‌تییده‌رمان بێ: هه‌تا ده‌ژین كاری په‌سندو باش پێش بخه‌ین‌و، دوای مردنیشمان شوێنه‌واری ڕه‌ندو چاك به‌جێ بهێڵین.
دووباره پرسه‌و سه‌ره‌خۆشییتان ئاڕاسته ده‌كه‌م
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
برای دڵسۆزتان: عـه‌لـی باپـیـر
27/11/1441كـ
18/7/2020ز
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە