پێش 4 هەفتە 391 جار خوێنراوەتەوە

گواردیۆلا گرێبەستی یاریزانێکی لاوی یەکلایکردۆتەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە گواستنەوەی فیران تۆرێسی یاریزانی باڵی ڕاستی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی نزیک دەبێتەوە.

 
گرێبەستی فیران تۆریس لەگەڵ یانەی ڤالێنسیا هاوینی 2021 کۆتایی دێت و یانەکانی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە نزیکەیەوە چاودێری یاریزانەکە دەکەن، تۆرێس لە باڵەکانی بەرگری و هێرشبەری یاری دەکات.

لە نوێترین هەواڵیشدا سەبارەت بە داهاتووی یاریزانە 20 ساڵە ئیسپانییەکە، تۆڕی هەواڵی یۆرۆ سپۆڕتی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، دوێنێ چوارشەممە بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەگەڵ بریکارەکەی یاریزانەکە گفتوگۆیان کردووە و بە ڕێژەیەکی زۆر گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

 یاریزانەکە پێی باشە پەیوەندی بە ڕیزەکانی ستیزنەوە بکات بۆ ماوەی پێنج وەرز گرێبەستی ئەو یانە ئینگلزییە واژۆ بکات، تۆرێس پێی باشە لە ژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا گەشە بە ئاستی خۆی بدات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دووشەممەی ڕابردوو سزای دوورخستنەوەی مانچستەر سیتی لە یانە پاڵەوانەکان هەڵگیرا.

میدیاکانی ئیسپانیاش پێشتر ڕایانگەراندب بوو، نرخی تۆرێس لە بازاڕی گواستنەوەدا نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوی پاڵێوراوان بۆ شوێنگرەوەی ساری لە ڕاهێنەرایەتی یۆڤانتۆس ئاشکرا دەکرێن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی یۆڤانتۆس چارەنووسی کریستیانۆ و ساری ئاشکرا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی پرێمەرلیگ تەرخان کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. 7 یاریزانی کێبڕکێی باشترینی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینی کراوی مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەرسیناڵ چارەنووسی ئۆبامیانگی هێرشبەری یەکلایکردۆتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سیلڤا لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵیا گەیشتۆتە ڕێککەوتن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دۆڕتمۆندی ڕاست و دروستی گرێبەستی مان. یونایتد بۆ سانچۆ ئاشکرا دەکات

سەرەتا