16/07/2020 390 جار خوێنراوەتەوە

عێراق له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش وڵاتی چین كه‌وت

په‌یام

له‌ نوێترین ئاماری جیهانی، عێراق له‌ ژماره‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ 23 هه‌مین وڵات و پێش وڵاتی چین كه‌وت.

 

ڕۆژ به‌ ڕۆژ ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی عێراق به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات و به‌پێی ئاماره‌كانی وێبسایتی Worldometers تا ئێستا 86 هه‌زار و 148 كه‌س له‌ وڵاته‌كه‌دا تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 3 هه‌زار و 522 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 54 هه‌زار و 316 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی وێبسایتی ناوبراو، وڵاتی عێراق پێش وڵاتی چین كه‌وتووه‌، كه‌ ڕێژه‌ی تووشبوون له‌ چیندا گه‌یشتۆته‌ 83 هه‌زار و 612 كه‌س و تا ئێستاش 4 هه‌زار و 634 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 78 هه‌زار و 719 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 

لەسەرو ئەم ئامارانەوە، بەگوێرەی دواین ئاماری داتا سەنتەری جیهانی لەئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆن و 263 هەزار و 634 كەسە، بەڵام ژمارەی دانیشتوانی چین لەئێستادا ملیارێك و 437 ملیۆن و 571 هەزار كەسە.

لەئێستادا لەسەر ئاستی جیهان 13 ملیۆن و 728 هەزار و 663 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 587 هەزار و 689 كەس گیانیان لەدەستداوە و 8 ملیۆن و 179 هەزار و 230 كەس چاكبونەتەوە.

 

نوێترین ئاماره‌كانی كۆرۆنا له‌ جیهاندا به‌م شێوه‌یه‌ن:

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    توێژەرە جوولەكەكەی لە عێراق دەستگیركرابوو لەبەرانبەر دوو كەسدا "دیل بە دیل"ی پێكراوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی هەرێم كۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ئەنجومەنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی عێراق بۆ ٢٥٠ هەزار دینار بەرز دەكرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆنی ڕۆژی دیاریكردنی تیروپشك و مووچەى كارمەندانی سەرسندوقی دەنگدانی دیاریكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاوی ڕووباری فوڕات لە عێراق بۆ ئاستێكی پێوانەیی دابەزیووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌ و ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە قەدەغەی ئەورووپی لەسەر هێڵەکانی ئاسمانیی عێراق لادەبرێت

سەرەتا