پێش 3 هەفتە 157 جار خوێنراوەتەوە

ئازه‌ربایجان.. سه‌ركۆمار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له‌ كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌

په‌یام

سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌لمار مه‌ممه‌دیارۆڤ-ی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.

ئیلهام عه‌لیێڤ دوای واژووكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌لمار مه‌ممه‌دیارۆڤ، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌كه‌ی، جه‌یهون بایرامۆڤ-ی كرده‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌.  
ئه‌لمار مه‌ممه‌دیارۆڤ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٤دا كرابوویه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه، دوێنێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا له‌لایه‌ن ئیلهام عه‌لیێڤ ره‌خنه‌ی لێ گیرابوو.
عه‌لیێڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، مه‌ممه‌دیارۆڤ له‌ دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به پێواژووی چاره‌سه‌ریی‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ شكستی هێناوه‌ و كاتێكیش له‌ ١٢ی ته‌مووزدا پێكدادانه‌كان له‌سه‌ر سنوور ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه‌، چالاكییه‌كانی ناوبراو له‌ ئاستی پێویستدا نه‌بوون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان... به‌هۆی په‌لاماری داعشه‌وه‌ 21 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش له‌زیندان هه‌ڵهاتن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا...هاووڵاتییەكی بەڕەگەز عێراقی كرایه‌ دادوەری فیدڕاڵی

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای لیبیا: له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسیی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی بۆ میلیشیاكانی حه‌فته‌ر گواستراوه‌ته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ كۆتا ڕۆژی به‌جێهێنانی پایه‌ی پێنجه‌می ئیسلامه‌ كه‌ حه‌جه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌هۆی ئویگوره‌كانه‌وه‌؛ سزا به‌سه‌ر چیندا ده‌سه‌پێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای ئابووری بەسەر دامەزراوەیەك و دوو بەرپرسی چینی سەپاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای بوونی كۆرۆنا، له‌ سەرانسەری جیهان موسڵمانان جەژنی قوربان پیرۆزدەکەن

سەرەتا