16/07/2020 575 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دارایی: 10%ی موچەخۆرانی عێراق بندیوارن

په‌یام

عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: 10%ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی عێراق بندیوارن یان دو موچەیان هەیە. ئاشكراشیكرد لە سەردانەكەی كازمی بۆ سعودیە چەندین رێككەوتننامە ئیمزادەكرێت.

عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوه‌، حکومەتی ئێستای عێراق كە مستەفا کازمی سەرۆكایەتی دەكات، بەرپرس نییە لەو کێشە داراییانەی ئێستا روبەڕوی وڵات بونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كێشە داراییەكانی ئێستای عێراق، سەرچاوەكەی ئەو گەندەڵیانەیە كە چەندین ساڵە لە عێراق هەیە، بەپێی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکانمان (10%)ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی عێراق بندیوارن یان دو موچەیان هەیە.

راشیگەیاندوە، خواستی دۆخە ئابورییەكە بە جۆرێكە دەبێت هەمە جۆرە لە سەرچاوەکان بکەین ئەویش لەرێگەی زیادکردنی داهاتە نەوتییەکانەوە.

لەبارەی سەردانەكەی كازمی بۆ سعودیە، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند: چەندین رێککەوتنامەی گرنگ ئیمزادەكرێت، بۆ فراوانكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان دەروازەیەکی سنوریی دیکە لەگەڵ سعودیە دەکرێته‌وه‌، پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات پەرەیان پێدەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    زەیدی و شاندێکی یاوەری بەرەو ئەمـریکا بەڕێکەوتن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی هێزەكانیان هێزێكی تایبەتی ئەمریكی لە بەغداد دەمێننەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق: ئه‌گه‌ری داخستنی كایه‌ی ئاسمانی له‌ ئارادایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و غاز دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەعرەجی: هیچ وادەیەكی كۆتایی بۆ كۆكردنەوەی چەك دیارینەكراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

سەرەتا