16/07/2020
338 جار خوێنراوەتەوە
رووسیا.. خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت دژ بە هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌رێوه‌ده‌چێت
په‌یام
له خۆپیشاندانێكی بێ مۆڵه‌تدا كه له دژی ئه‌و هه‌مواره‌ی ده‌ستوور كه رێگه به سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ده‌دات تا ساڵی ٢٠٣٦ له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، نزیكه‌ی ١٣٠ كه‌س ده‌ستگیركران.
نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كرد له‌و خۆپیشاندانه‌ی كه له گۆڕه‌پانی پوشكینسكایا له مۆسكۆی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له چوار كاتژمێری خایاند.
خۆپیشانده‌ران درووشمیان دژی پوتین ده‌گوته‌وه و واژوویان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و ریفراندۆمه كۆكرده‌وه كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری لێكه‌وته‌وه.
دوای ته‌واوبوونی خۆپیشاندانه‌كه، خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و تەلاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له گه‌ڕه‌كی پێترۆڤكا، كه‌وتنه‌ڕێ.
له میانی رێپێوانه‌كه‌یاندا، پۆلیس به‌ره‌وڕووی خۆپیشانده‌ران بوویه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری لێ ده‌ستگیركردن.
له راگه‌یه‌نراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، نزیكه‌ی ١٣٠ كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ستگیركراون.
هەروەها له شاری سان پیته‌رسبێرگ باکووری رۆژئاوای رووسیا-یش، خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت دژبە هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئەو وڵاتە ئه‌نجامدرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە