16/07/2020 762 جار خوێنراوەتەوە

کازمی: بەمزوانە وادەی هەڵبژاردنی گشتی لەعێراق رادەگەیەنین

په‌یام

کەمێک بەرلەئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەمزوانە وادەی هەڵبژاردنی گشتی لەعێراق دەستنیشاندەکەین.

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمرۆ چوارشەممە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەبەسرە، کازمی رایگەیاندوە لەماوەی چەند رۆژی ئایندە، لیستی ناوی شەهیدانی خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان ئامادەدەکرێت و وادەی هەڵبژاردنی گشتیش رادەگەیەنن.

 

کازمی ئاماژەی بەوەشکردوە، هەلبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامدەدەن و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش پێویستە سەربەخۆیانە بەو بەرپرسیارێتییە هەڵسێت.

لەبارەی ناساندنی بەسرە وەک پایتەختی ئابوری کازمی رایگەیاند، بەسرە تەنها لەسەر کاغەز پایتەختی ئابورییە، لەبری ئەوە بوە بە پایتەختی هەژاران و داماو و لێقەوماوان، هەرگیز پایتەختی ئابوری نەبوە.

بەڵێنیشیدا پێگەی بەسرە بەرزدەکەنەوە بۆئەوەی رۆڵی بەرچاوی خۆی ببینێت، ئەمەش منەت نیە، بەڵکو مافێکی یاسایی ئەو شارەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوری مالكی تاكه‌ كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسایه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كارمه‌ندی درێژكرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكۆمار و سەرۆكوەزیران تاوتوێى هەڵبژاردن مووچەی هەرێمیان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكایەتیی ‏نوێی دادگای فیدراڵی کۆبووەوە و باسى مووچەی هەرێمى نەكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سوودانی عێراق لە وڵاتێكی هاوردەكاری بەنزینەوە دەبێتە وڵاتێكی هەناردەكار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی گەشتەكان بە ئاسمانی عێراقدا لە ڕۆژێكدا بۆ 700 گەشت زیادیكردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بۆ بەردانەوەى ئاو لەگەڵ توركیا ڕێککەوتنمان کردووە بەڵام جێبەجێنەکراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌.. کەربەلا بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تاسووعا لە مانگی موحەڕەم

سەرەتا