16/07/2020 358 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

په‌یام

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركی بڵاویکردەوە، حەوت ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان لە پارێزگای وان گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان فڕۆکەوان بوون.

بەگوێرەی هه‌واڵی ئاژانسەکە، ئەو فڕۆکەیە چاودێری پارێزگاكانی هەکاری و وانی کردووە بە تایبەت کە ئێستا شه‌ڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە سنووری نێوان تورکیا و عیراق گەرمە.

مەحمەت ئەمین بیلمێز، پارێزگای وان، لە تویتێکدا ئەو حەوت ئەندامەی هێزە ئەمنییەکانی بە "پاڵەوان" ناوبردووە و وەزیری بەرگری تورکیاش چووەتە شوێنی رووداوەکە. بڕیاریش دراوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بکرێت، كه‌ تا ئێستا نازانرێت هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی چییه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێلیکۆپتەرێکى ئەمریکی لە گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کایەی ئاسمانیی ئێران کرایەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    CNN: ئەمریکا بەرامبەر مووشەکەکانی ئێران بەرگریی لە ئیسرائیل نەکردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ گه‌ڕی دووه‌می جه‌نگ، په‌یامی ئێران و دۆخی ئیسرائیل ...

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئامادەین بۆ شەڕێکی درێژخایەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ؛ لە ئێستادا ئێران و ئیسرائیل هێرش ئەنجام دەدەن و ئیسرائیل دەڵێت چەند ڕۆژ دەخایەنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حوسییەکان هاتنە نێو پێکدادانەکانەوە و هێرشیان ئەنجام دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل چه‌ندین پێگه‌ی له‌ناو خاكی ئێراندا بۆردومان كرد

سەرەتا