پێش 3 هەفتە 137 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ژماری تویته‌ری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناسراو هاك كران

په‌یام

هه‌ژماری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناودار هه‌ر له‌ سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه‌‌ تاكو خاوه‌نكاران له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاككه‌ری نه‌ناسراوه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.

له‌نێو ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌دا كه‌ هه‌ژماره‌كانیان هاك كراون هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما؛ كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، جۆ بایدن؛ به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای ئامازۆن، جێف بێزۆس؛ دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت، بیل گیتس؛ به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای تێسلا، ئێلۆن موسك؛ خاوه‌نكاری ملیاردێر، میكایل بلوومبێرگ و گۆرانیبیێژی راك، كانیه‌ وێست ده‌بیندرێن.
جگه‌ له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ هه‌روه‌ها هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمپانیاكانی وه‌ك ئه‌پڵ و ئوبه‌ر-یش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

له ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێكه‌وه‌ له‌و هه‌ژماره‌ هاككراوانه‌وه‌ ناونیشانی بیتۆشنێكی فره‌هاوپشك دراوه‌ و داوا كراوه‌ پاره‌ بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ ره‌وانه‌ بكرێت. له‌ زۆربه‌ی تویته‌كاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ره‌وانه‌كردنی هه‌ر هه‌زار دۆلارێك بۆ ئه‌و ناونیشانه‌، ئه‌وا دوو هه‌زار دۆلار ده‌درێته‌وه‌.
دوای ئه‌م رووداوه‌ تویته‌ر لەڕێگای هه‌ژماری پشتیوانی خۆیه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی دا، كه‌ تیایدا هاتووه‌ "هه‌ست به‌و رووداوه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كاریگه‌ری كردووته‌ سه‌ر نهێنیپارێزی هه‌ژماره‌كانی تویته‌ر. لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌دا ده‌كه‌ین و بۆ چاككردنه‌وه‌یش هه‌نگاو ده‌نێین. له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو كه‌سێك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌".
له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا ئه‌و تویتانه‌ی له‌ هه‌ژماره‌ هاككراوه‌كانه‌وه‌ نووسرابوون، سڕدرانه‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    هه‌ژماری تویته‌ری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناسراو هاك كران

  • 03/06/2020

    چەند زانیارییەک لەسەر فەیسبووک بۆ ساڵی 2020

  • 28/03/2020

    خزمه‌تگوزاری كۆمپانیا جیهانییه‌كان له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا

  • 13/03/2020

    لە توركیاش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خوێندن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەدەچێت

  • 05/03/2020

    بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، مایکرۆسۆفت ڕێگە بە کارمەندەکانی دەدات لە ماڵەوە کار بکەن

  • 22/02/2020

    گووگڵ نزیکەی 600 ئەپی لە کۆگای (گووگڵ پله‌ی) سڕییەوە

  • 19/02/2020

    به‌ریتانیا به‌هێزترین كۆمپیوته‌ری جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • 17/02/2020

    سامسۆنگ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلێكی نوێی شاشه‌ چه‌ماوه‌ی راگه‌یاند

سەرەتا