15/07/2020
537 جار خوێنراوەتەوە
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی: پەرلەمانتارەکەمان باجی هەڵوێستە بوێرەکانی دەدات
پهیام
رێبوارحهمهد وتهبێژی كۆمهڵی ئیسلامی ههڵوێستی حیزبهكهی سهبارهت
به دهستلهكاركێشانهوهی سۆران عومهر دهخاتهڕوو ڕایشی دهگهیهنێت، "پەرلەمانتارەکەمان باجی هەڵوێستە بوێرەکانی دەدات".
ڕێبوار حەمەد وتەبێژی فەڕمی کۆمەڵی ئیسلامی بە پەیام
ڕاگهیان،"لای هەموو لایەک ئاشکرایە کە سۆران عومەر لە لە دوو خولی پەرلەماندا لە پەرلەمانتارە هەرە چالاک و بوێرەکان بووە و ئازایانە بەرامبەر ئەو ستەم
و گەندەڵکارییە وەستاوەتەوە کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و پلان بۆ داڕێژراو بە ناو
جومگەکانی حکومەتی هەرێمدا بڵاوبووەتەوە و بە وردی دەستی خستوەتە سةربرینە قوڵەکانی
حکومڕانی، وە هەمیشە بە ئاڕاستەی بەرگریکردن لە مافی خەڵک و هاوڵاتیان کاری کردووە".
وتیشی،"بە ڕوونی دەیڵێین سۆران عومەر بە هەڵگرتنی
پارێزبەندییەکەی و دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆی، باجی هەڵوێستە ئازایانەکانی
دەدات کە بەرگری لە خەڵکی بەشمەینەت کردووە و نەیویستووە پەرلەمانتارێکی بێدەنگ بێت
و بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەڵنەستێت".
باسی لهوهشكرد،"ئێمە وەك کۆمەڵی ئیسلامی
ڕەخنەی جدیمان لەسەر ئەوە هەیە کە پەرلەمانتار لەسەر بەجێگەیاندنی ئەرکی سەرشانی خۆی
و ڕەخنەگرتن لە بەرپرسانی حکومەت بە سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانیەوە دادگایی بکرێن
و سزا بدرێن، کە ئەرکی پەرلەمانە وەک دامەزراوە
وە ئەرکی پەرلەمانتارانیشە وەک نوێنەری خەڵک لێپرسینەوە لە بەرپرسان بکەن و بەدوای
کەموکوڕییەکانیاندا بچن و ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن.
لەسەر هەڵوێستی حزبەکەی سەبارەت بە بڕیاری دەستگیرکردنی
سۆران عومەر وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەکرد،"ئێمە باوەڕمان وایە پەرلەمانی
کوردستان بەم هەڵگرتنی پارێزبەندی و ئەو دۆخەی ئێستا پێی تێدەپەڕێت ڕووبەڕووی پرسیاری
جدیی دەبێتەوە و متمانەی لای هاوڵاتی کەمتردەبێتەوە، بەتایبەتی پاش ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان
بە فەڕمی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی سۆران عومەری هەڵوەشاندەوە و بە نایاسایی ناوی
برد، بەڵام دواتر وەک بینیمان نوسراوەکەی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن دامەزراوەکانی
حکومەتەوە هیچ حسابێکی بۆ نەکرا و ڕەتکرایەوە و دواتریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پەرلەمانتارەکەی
كومەڵ بەدوادا هات، باوەڕمان وایە پەرلەمان وەک باڵاترین دامەزراوەی یاسادانان دەبێت
پێداچوونەوە بە سەنگ و قورسایی خۆیدا بکاتەوە کاتێک کە هیچ بەهایەک بو فەرمانێکی سەرۆکەکەی
دانەنرێت".
لەسەر وردەکاری ڕێکارەکانی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکە
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی بە پەیامی ڕاگەیاند،" بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکە بە ڕاوێژ
بووە لەگەڵ ئەمیر و ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و هەردوولا ڕەزامەندییان لەسەر
داوە، وە باوەڕمان وایە کە دەستلەکارکێشانەوە مافێکی ئاسایی و یاسایی پەرلەمانتارە".
لەسەر جێگرەوەی سۆران عومەر ڕێبوار حەمەد
ئاشکرایکرد: بە پێی ڕیزبەندی دەنگی کاندیدەکانی لیستی 194ی کۆمەڵی ئیسلامی کە لە هەڵبژاردنی
ساڵی 2018ی پەرلەمانی کوردستان بەدەستیان هێناوە جێگرەوەکە دیاری دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە