14/07/2020
619 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومه‌ر واز له په‌رله‌مان ده‌هێنێت
په‌یام
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، واز له كاری په‌رله‌مانی ده‌هێنێت و نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌دوكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایشی ده‌گه‌ینێت،"سبه‌ی کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆش لەنوسینگەی سلێمانی پەرلەمان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا ھۆکارەکانی بۆ ڕای گشتی دەخەمەڕوو".
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌باره‌ی خاوه‌نداری كردنی به‌شێك له كۆمپانیاكانی ستێرك گروپ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی كوڕه‌گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكرات، سكاڵای له‌دژی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ تۆماركرد و له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش به بێ ئاماده‌بوونی سه‌ركی په‌رله‌مان و به ده‌نگی 57 په‌رله‌مانتار متمانه له‌ناوبراو وه‌رگیرایه‌وه
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌بڕیارێكیدا، هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام هیچ لایه‌ك پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌بوون و به‌نه‌بوو هه‌ژماریان كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە