14/07/2020 547 جار خوێنراوەتەوە

دەزگای شەهیدان و پێشمەرگەدێریینەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

په‌یام

دەزگای شەهیدان و پێشمەرگەدێریینەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو مامۆستا كەمال دۆلپەمویی كەسایەتی دێرینی رابوونی ئیسلامی كوردستان كرد.

 بسم الله الرحمن الرحیم

كل نفس ذائقة الموت ثم الينا ترجعون

بەناوی دەزگای شەهیدان و پێشمەرگە دێریینەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی بەرێز : مامۆستا كەمال دۆلپەمویی كەسایەتی دێرینی رابوونی ئیسلامی كوردستان دەكەین بەبۆنەی كۆچی دوایی كردنی بەرێزیانەوە ، دواكارین خوای گەورە بەرێزیان عەفو بكا و ، بەبەهەشتی پان و بەرین شادی بكاو سەبوری كەس و كاریان بدا .

بەڕێزان : مامۆستا كەمال دۆڵپەمویی لە سالی 1944 لە شاری سلێمانی خۆشەویست لەدایك بووە ، كەسایەتیەكی گەورەودیاربو لە پارێزگای سلێمانی ، نوسەروئەدیبێكی قەلەم بەبڕشت بوو ، سەرنوسەری گۆڤاری ئاسۆی ئیسلام بوو ، خاوەنی چەندان نوسراوە ، یەكێك بوولە كادیرە دیارە و دامەزرێنەرەكانی سەردەمی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان ، پیاوێكی خوێندەوارو روناكبیرو خەباتگێرو تێكۆشەر بوو ، رۆلی زۆری هەبوو لەخەلك ناردنە دەرەوە بۆ پێشمەرگایەتی ، لە سالی 1998 بۆتەبەڕێوەبەری ناحیەی سیروانی هەلەبجە ، سوپاس بۆ خوا كە بە هەمو شێوەیەك تا ئێستاش لەسەر خزمەتكردن بە گەڵ و نیشتیمان و حالەت و رابونی ئیسلامی كوردستان ڕشت و بەردەوام بوو ، بەداخەوە كە ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی دوای خزمەتێكی زۆر و سەربەرزیەكی بێوچان كۆچی دوایی كرد .

جێ ی باسە ناوبراو كوڕێكیشی لەو پێناوە شەهید بووە .

انا لله وانا الیە راجعون
شوان رابەر
 بەرپرسی دەزگای شەهیدان و پێشمەرگەدێریینەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
 14/7/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 1 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • پێش 3 هەفتە

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • پێش 3 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

سەرەتا