پێش 4 هەفتە 203 جار خوێنراوەتەوە

به‌فه‌رمانی قائیمقام، دوو شوێنی سلێمانی داخران

په‌یام

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌رپێچی كردن له‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دو ریستۆرانت داده‌خات و هۆشیاریش به‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ده‌دات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، لیژنه‌ی ریستۆرانی قائیمقامیه‌ت، راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی شه‌وی رابردوی خۆی پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی باڵای ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كردوه‌، تیایدا هاتوه‌: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ ریستۆرانت و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان، ده‌ركه‌وتوه‌ هه‌ردو ریستۆرانتی "سایه‌گوڵی2 و VIP"له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی پابه‌ند نابن به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا.

له‌راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌خراوه‌ته‌‌ڕو،"به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی، پێویسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی به‌مه‌رجی پابه‌ندبون كراونه‌ته‌وه،‌ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ شوێنه‌كه‌یاندا جێبه‌جی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ داده‌خرێت".

راپۆرتی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌،"به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردو ‌ ریستۆرانتی "سایه‌گوڵی2 و VIP" داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری‌ یاسایی ده‌كرێنه‌وه"‌.

لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی سه‌رپێچی جارێك داخراون، له‌كاتی دوباره‌ كردنه‌ی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكه‌ حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا ده‌كاته‌وه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك لە قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئاماده‌یی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەرکووک.. سێ حاڵەتی خۆکوشتن لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تۆمارکراون

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    حکوومەتی هەرێم بە مەرج کارەبا بە بەغدا دەدات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی ڕووداوی سوکایەتیکردن بە گەنجەکەی بەغدا دەستگیرده‌كات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆگای دەرمانی نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک سووتا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دهۆك.. دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بڕیاردرا نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ كه‌مبكرێته‌وه‌

سەرەتا