14/07/2020 1202 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە دەستبەرداری یاریزانێکی سەرەکی یانەکەی دەبێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی لە تواناکانی سامیۆل ئومتیتی فەرەنسی نائومێد بووە و لەم هاوینەدا ئامادەیە دەستبەرداری ئەو بەرگریکارەی ببێت.

پێشبینی دەکرا پاش دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردی و هاتنی کیکی سێتین گۆڕانکاری بەسەر بارودۆخی ئومتیتیدا بێت و یاریزانەکە بۆ پێکاتەی سەرەکی بگەڕێتەوە، بەڵام دووبارە بوونەوەی پێکانەکانی ئەو بەرگریکارە فەرەنسییەی لە چاوی هەمووان ون کردووە.


سەبارەت بە داهاتووی ئەو یاریزانەش ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی هەواڵێکی تایبەتی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کارگێڕی یانەکە لە تواناکانی ئومتیتی نائومێد بوون و بڕیاریانداوە ئەو بەرگریکارە 26 ساڵە لە لیستی یاریزانە فرۆشراوەکاندا دابنێن و ئامادەن ئەگەر گرێبەستێکی گونجاویان بەدەست بگات دەستبەرداری ببن.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، یانەکە دەیەوێت پاش فرۆشتنی ئومتیتی دواتر بە گواستنەوەی بەرگریکارێکی بە ئەزموون و بەناوبانگ شوێنەکەی پڕ بکاتەوە و بەشێک لە گرفتەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر بکات.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، یانەکانی ئیتاڵیا و بەتایبەتی یانەکانی ڕۆما و لازیۆ و ناپۆلی و تۆرینۆ گرنگی بە گواستنەوەی ئومتیتی فەرەنسی دەدەن و نرخی یاریزانەکەش بە نزیکەی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ لە بازاڕی گواستنەوەدا دەخەمڵێندرێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا