13/07/2020 965 جار خوێنراوەتەوە

دڵپیسی چ کاتێک پێویستی بە چارەسەرە؟

په‌یام

دڵپیسی بریتییە لە هەڵچوونێکی مرۆیی، تاک هەستێکی تایبەتی هەیە کە تیایدا هەست بە نەبوونی ئاسایش دەکا دەربارەی لەدەستدانی شتێک کە خاوەنییەتی!

هەردوو رەگەز توشی دڵپیسی دەبن; ژنان توشی دڵپیسی دەبن بەهۆی گومان لە رووی هەست وسۆزەوە و پیاوانیش بەهۆی گومان لە پەیوەندییە سێکسییەکان.

ئەم هەستە هەندیکجار مەترسیدارە و سێیەم هۆکاری تاوانە لە جیهاندا.

دوو حالەت هەیە جێگەی هەلوەستە لەسەرکردنن و پێویستیان بە چارەسەرە:

یەکەم. دلپیسی یان حەسودی خوشکوبرایی: کاتێک مندالێک دوای منداڵیکی تر دێتە دونیاوە ئەوە منداڵی پێشوو هەست بە حەسودی دەکات بەرانبەر مندالی تازە! ئەمەش بە چەندین رەفتار دەردەبرێت! کە جیاوازە لە کەسییەتی پێشوی. هۆکارەکەشی بریتییە لە گرنگیدانی زیاتر و بوونی تەرکیزی دایک و باوک و خزمان لەسەر مندالی نوێ و فەامۆشکردنی منداڵی پێشوو.

چارەسەرەکەی زیاتر بریتییە لە گۆرینی مامەڵەکردن لەگەڵ مندالەکە بەشێوەیەکی هاوسەنگ. ئەگەر دایباب نەیانتوانی جارەسەری بکەمە ئەوە پێیویستە رێنمایی لە کەسانی پسپۆر وەربگرن.

دووەم. نەخۆشی یان وەهمی دڵپیسی: ئەمەش نەخۆشییەکی مەترسیدارە, تاک ئەم نیشانانەی هەیە: دڵپیسییەکەی لە رادەی ئاسایی چۆتە دەرەوە و کاریگەری گەورەی کردۆتە سەر ژیانی, لە لایەن خۆیەوە بەبێ بوونی بەلگە پێیوایە کە هاوسەرەکەی خیانەتی لێدەکات, کاتی زۆر بە گەران بەدوای بەلگەدا بۆ سەلماندنی بیرکردنەوەکەی تەرخان دەکات و زۆر رەفتار دەکات بۆ سەلماندنی راستی بیرەکردنەوەکەی بەلام هیچ بەلگەی دەستناکەوێت, .... هەندێکجار توندوتیژی بەکاردەهێنێت..

ئەگەر دلپیسی بوو بە نەخۆشی ئەوە پێیویستە جارەسەر وەربگیرێت لە لای پزیشکی دەرونی. جارەسەری ئەم شڵەژانە بەکارهێنانی دەرمانە لەگەڵ رینماییکردن و هاوکاریکردنی هاوسەران لەسەر ژیانێکی هاوسەنگ.

د.جەعفەر عومەر
پزیشكی ده‌رونی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 06/05/2024

    پزیشکێکی پسپۆڕی دەرونی: تۆ دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە خۆکوژی

  • 25/03/2024

    چۆن هاوکاری توشبووان بە نەخۆشی دەروونی بکەین؟

  • 11/02/2024

    رێنمایی بۆ خەوێکی تەندروست

  • 23/08/2023

    چۆن منداڵەکانمان بپارێزین لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

  • 20/07/2023

    چی کاتێک پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت؟

  • 12/06/2023

    زیاترله‌ سێیه‌كی گه‌نجانی‌ ئه‌ڵمانیا توندوتیژییان دژی‌ ژنان ئه‌نجامداوه‌

  • 09/01/2023

    چۆن مامەڵە لە گەڵ منداڵان لە قۆناغی باخچەی ساوایان بکەین؟

  • 03/12/2022

    ئەنجامدانى توندوتیژی دژی ئافره‌تان خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

سەرەتا