پێش 3 هەفتە 163 جار خوێنراوەتەوە

کەی پێویستە بوونی کۆکە گرنگیی پێ بدرێت و سەردانی پزیشک بكرێت؟

په‌یام

کۆکە بە یەکێک لە نیشانە کلینیکییە زۆر باوەکان دادەنرێت و بە شێوەیەکی گشتیی لە سەرووی ٪٩٠ی دانیشتوانی جیھان لە ھەر تەمەنێک بن، لە ژیاندا جارێک یان چەندین جار تووشی کۆکین دەبن جا بەھەر ھۆکارێک بێت.

ھۆکارەکانی کۆکە زۆرن، بەڵام سەرەکیتریینیان نەخۆشیەکانی ڕێڕەوی ھەناسەیە (لووت و جیوب و قوڕگ و سندووقی دەنگ و بۆڕی و بۆڕیچکەی ھەواو و سییەکان)، ھەندێ نەخۆشی دڵ، نەخۆشییەکانی سورێنچک و ھەندێ نەخۆشی کۆئەندامی مێشک و دەمار، ھەندێ جۆری دەرمانی دژە فشاری خوێن و ھتد.

زۆربەی جار کۆکین و کۆخە ھۆکارەکەی ھۆکارێکی سادەیە و جێگای مەترسیی نییە، زۆربەی جارەکان! بەلام لە ھەندێ حاڵەت پێویستی بە گرنگیی پێدانە و دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ئەو بوارە بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە سادەیی حاڵەتەکە، لەوانە:

١-ھەر کۆکەیەک لە ھەشت ھەفتە (دوو مانگ) زیاتر بخایەنێت، واتا کۆکەی درێژخایەن بێت.

٢-ھەر کۆیەک کۆنیشانەکانی وەک ھەناسەتەنگیی زۆر، سنگ ئێشەیەکی زۆر بەتایبەتی لە کاتی ھەناسە کێشان، کەم بوونەوەی کێش و کەم بوونەوەی ئیشتھای خواردن، بێ ھێزییەکی زۆری لەگەڵ بێت.

٣-ھەر کۆیەک ئەگەر بەڵغەمی خوێناویی لەگەڵ بێت، بە تایبەتی ئەوانەی ڕۆژانە خوێن لەگەڵ بەلغەم دەھێننەوە.

٤- ھەر کۆیەک لە کەسانی جگەرە کێش و نێرگەلە کێش، کاتێ ڕۆژانە بە تایبەتی بەیانیان بەڵغەمێکی زۆری لەگەڵ بێت.

٥-ھەر کۆکینێکی ڕاستەوخۆ دوای خواردن و خواردنەوە.

٦-ھەر کۆکینێک ئیستجابەی بۆ عیلاج نەبێت.

٧-ھەر کۆکینێکی دوای نەشتەرگەریی، لە ھەر تەمەنێک و بۆ ھەر مەبەستێک کرابێت.

د.زانا دزەیی
پسپۆڕی ھەناو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیشانه‌كانی به‌ردی گورچیله‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی گۆشتی سوور ئه‌م زیانانه‌شی هه‌یه‌

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سكچوون و جۆره‌كانی و هۆكاره‌كانی توشبوون

  • پێش 1 هەفتە

    دووكەڵی جگەرە شێرپەنجەی ئەندامەكانی سەر و مل مەترسیدارتر دەكات

  • پێش 1 هەفتە

    ئایا تۆ ئه‌م گرنگییەی شیردانی سروشتی ده‌زانیت بۆ خانمی شیرده‌ر؟

  • پێش 1 هەفتە

    ئه‌م ڕێنماییانه‌ جێبه‌جێبكه‌ و خۆت له‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆڵۆن بپارێزه‌

  • پێش 1 هەفتە

    ئه‌و منداڵانه‌ی ژه‌می به‌یانی ناخۆن، مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر دڵ و بۆری خوێنه‌كانیان هه‌یه‌

  • پێش 1 هەفتە

    سه‌رئێشه‌ی سترێس یان سه‌رئێشه‌ی دڵه‌ڕاوکێ

سەرەتا