13/07/2020 806 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی بەرشەلۆنە هەواڵێکی ناخۆش بە هاندەرانی یانەکەی ڕادەگەیەنێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

جۆسێپ ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سەبارەت بە چەندین پرسی گرنگ زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات و لە هەمووی گرنگتر ڕایدەگەیەنێت داهاتی یانەکەیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 200 ملیۆن یۆرۆ دابەزیووە.

بارتۆمیۆ لەگەڵ کاناڵ 3ی ئیسپانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام داوە و سەرەتا ئەو سەرۆکەی یانە کەتەلۆنییەکە ڕایدەگەیەنێت، داهاتی یانەکەیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ 200 ملیۆن یۆرۆ دابەزیووە و لەم هاوینەشدا زۆر قورسە پاریس سانجێرمان دەستبەرداری نێمار ببێت، یانەکانیش بە گشتی بیر لە فرۆشتنی یاریزان دەکەنەوە لە پێناو ئەوەی داهاتیان باشتر بکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە گرێبەستی لیۆنێل مێسی باسی لەوە کرد، قسەمان لەگەڵ مێسی کردووە و قسەشی لەگەڵ دەکەینەوە، ئەو باشترین یاریزانە لە مێژوودا و لە باشترین دۆخیدایە و لەبارەوەی داهاتوویەوە هیچ گومانێکمان لە بەردەوام بوونی نییە.

لە درێژەی قسەکانیدا باتۆمیو لە بارەی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزەوە وتی: پێشتر قسەمان لەگەڵ ئینتەرمیلان کردووە، بەڵام لە ئێستادا گفتوگۆ ناکەین و تا کۆتایی وەرز چاوەڕوان دەکەین و جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ هەموو شتەکان دەکەینەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی بلوگرانا دەڵێت: ڕۆژێک لە ڕۆژان چاڤی دەبێتە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، بەڵام لە ئێستادا یانەکەمان خاوەنی کیکی سێتینە و بەدوای ڕاهێنەری نوێدا ناگەڕێین، بە دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردیش نیگەران نیم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 3 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

سەرەتا