12/07/2020
483 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ریی وه‌فدێك سه‌ردانی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صاڵح سه‌رۆك كۆماری عێڕاقی له مێرگه‌پان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له دواپێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق به‌گشتیی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرد.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا به گرنگییه‌وه جه‌ختكرایه‌وه له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی ئێستا به ڕێگای گفتوگۆی جیددی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێگاچاره‌ی گونجاو و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورو كۆتایی هێنان به كێشه‌و قه‌یرانه‌كان و هێنانه‌دی ئارامیی‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه، كه پێویسته پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵیی به‌زوترین كات چاره‌سه‌ربكرێت.
هه‌ر له كۆیوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به نه‌خشه ڕێگاكه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر كرا كه باس له گیر‌و گرفته‌كانی هه‌رێم و شێوازی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كات، سه‌رۆك كۆماریش نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی به‌رز نرخاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە